هێرشێكی جووداخوازانی كامیرۆن بۆ سه‌ر رۆژئاوای ئه‌و وڵاته ژماره‌یه‌ك قوربانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه
K24 – هەولێر:
بەرپرسانی ئەمنی و دەسەڵاتدارانی خۆجێی له رۆژئاوای كامیرۆن ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، لە هێرشێکی جووداخوازاندا كه به زمانی ئینگلیزی قسه ده‌كه‌ن لانی کەم بیست کەس کوژراون کە ئافره‌ت و منداڵیشیان تێدایە.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 6ـی تشرینی دووه‌می 2023) بەرپرسانی ئەمنی و دەسەڵاتدارانی خۆجێی له رۆژئاوای كامیرۆن رایانگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك له جووداخوازان كه به زمانی ئینگلیزی قسه ده‌كه‌ن و ماوه‌ی حه‌وت ساڵه له‌گه‌ڵ سوپای فه‌رمی كامیرۆن رووبه‌ڕووی یه‌كدی ده‌بنه‌وه، لانی کەم بیست کەس کوژراون کە له ناویاندا ئافره‌ت و منداڵیش هه‌یه.
بەرپرسانی ئەمنی و دەسەڵاتدارانی خۆجێی له رۆژئاوای كامیرۆن باسیان له‌وه كردووه، هێرشەکە له‌و شه‌ودا لە شارۆچکەی ئیگبێکاو لە دەڤەری باشووری رۆژئاوا ڕوویداوە.
بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی شارۆچکەی ئیگبێکاو رایگەیاندووه، لە هێرشەکەدا نزیکەی بیست ئافره‌ت و پیاو و منداڵ کوژراون، هاوکات دە کەسیش بە سەختی برینداربوون و ره‌وانه‌ی نەخۆشخانە كراون.
لە کۆتاییه‌كانی ساڵی 2016ـەوە ململانێیەکی خوێناوی لە نێوان جووداخواز لە لایەک و سوپا و پۆلیس لە لایەکی دیکەوە له رۆژئاوای كامیرۆن سه‌ریهه‌ڵداوه، هاوكات رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ و نەتەوە یەکگرتووەکان هەردوو لایەن بە ئەنجامدانی تاوان دژی خەڵکی مەدەنی تۆمەتبار دەکەن لە ململانێی بەردەوامیان لە ناوچەکانی باکووری رۆژئاوا و باشووری رۆژئاوا کە بە شێوەیەکی سەرەکی کەمینەی "ئینگلیزیزمان" لە ناوەڕاستی ئەفریقا نیشتەجێن و زۆربەی دانیشتووانەکەیان بە زمانی فەرەنسی قسه ده‌كه‌ن.