داهاتی دروستکردنی رۆبۆت لە 2028 دەگاتە 45 ملیار دۆلار

رۆبۆتەکان
رۆبۆتەکان

K24 – هەولێر:

پێشبینی دەکرێت داهاتی دروستکردنی رۆبۆت بەشێوەیەک بەرچاو بەرزبێتەوە، لە ساڵی 2028 بگاتە 45 ملیار دۆلار.

رۆژی دووشەممە (6ـی تشرینی دووەمی 2023) داتاکانی( ستاتیستا) پێشبینی کردووە بۆ ساڵی 2028، داهاتی دروستکردنی رۆبۆتەکان بگاتە 45 ملیار دۆلار، ئەوەش بە پێشبینی بۆ تەواوی ئەوساڵە کە 37 ملیار بێت، لەگەڵ ئەوەی چاوەڕێ دەکرێت بازاڕی جیهانی دروستکردنی ڕۆبۆتەکان بۆ سالی 2025 داهاتەکەی بگاتە 275 ملیار دۆلار،سەرباری ئەوەی ساڵانە بەڕێژەی %16 گەشە دەکات،

داتاکانی(ستاتیستا) ئەوەشیان ئاشکرا کردووە، ساڵی 2016 داهاتی دروستکردنی ڕۆبۆتەکان 32  ملیار بووە.

دروستکردنی ڕۆبۆتەکان بەشێوەیەکی زۆر خێرا لە سەدەی ئێستادا پێشکەوت و بووە  داواکارییەکی سەرەکی بۆ ئەوانەی لە بواری ئەندازیاری ئەلیکترۆنی و زۆربەی ئەوانەی لە ئەندازیاری سۆفتوێر کار دەکەن.

بەپێی insight analytics، ئەو وڵاتانەی لەسەر ئاستی جیهاندا لەبواری رۆبۆتدا زۆر سەرکەوتوو بوون،کۆریای باشوور بە پلەی یەکەم دێت لە زۆر بەکارهێنانی رۆبۆت، ژاپۆنیش بە پلەی دووەم دێت لە پێشخستن و بەکارهێنانی رۆبۆت بۆ کاروباری ئابووری و کۆمەڵایەتی، لەگەڵ ئەوەی گەورەترین سەرچاوەی دروستکردنی رۆبۆتیشە.

ئەمەریکا بە پلەی سێیەم دێت لە بەکەکارهێنانی رۆبۆت بۆ توێژینەوە و داهێنان، بە پشتیوانی ئاژانسەکانی حکومەتی ئەمریکا، کەنەدا و ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و سوید و دانیمارک و تایوان و چین دێت کە 150 هەزار رۆبۆتی هەیە.

ئا / کارزان حەیدەر