فڕۆكه‌ی جه‌نگی توركیا بۆردومانی ناوچه شاخاوییه‌كانی قه‌ندیل ده‌كات
K24 – راپه‌ڕین:
په‌یامنێری كوردستان24 رایده‌گه‌یه‌نێت، له ئێواره‌وه فڕۆكه‌ی جه‌نگی توركیا بۆردومانی ناوچه شاخاوییه‌كانی قه‌ندیل ده‌كات.
ئاراس ئه‌مین په‌یامنێری كوردستان24 له ده‌ڤه‌ری راپه‌رین، كه‌مێك پێش ئێستا رایگه‌یاند، له كاتژمێر 6:15 خوله‌كی ئێواره‌وه، فڕۆكه‌ی جه‌نگی توركیا له ناوچه شاخاوییه‌كانی قه‌ندیل ده‌ستیان به بۆردومان كردووه.
له‌مباره‌یه‌وه نەھرۆ عه‌بدوڵڵا بەڕێوبەری ناحیەی سەنگەسەر بەکوردستان24ـی راگه‌یاند، ناوچه‌كانی سینەمۆکە ، بێپاڵان ، دۆڵێ رەسوی ، ئاشقوڵکە ، کورتەک و چەند شوێنێکی دیكه‌ش ئه‌مشه‌و له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی جه‌نگی توركیاوه بۆردومان كراوه، بەڵام نازانرێ زیانی گیانی و ماددی چەند بووە.
ئاڵۆزییەکانی نێوان دەوڵەتی تورکیا و پەکەکە لە ساڵی 1984ـەوە تا ئێستا بەردەوامە کە ئەو رێکخراوە لەلایەن تورکیا، ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپاوە بە رێکخراوێکی تیرۆریستی ناسراوە و بەپێی ئامارە نافەرمییەکانیش لە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان دەوڵەتی تورکیا و پەکەکە، زیاتر لە 40 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.