عەبدولڕەحمان مستەفا: له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان كورد ده‌توانێ له كه‌ركووك زۆرینه به‌ده‌ستبێنێ
K24 – هەولێر:
پارێزگاری پێشووتری کەرکووك له‌باره‌ی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان له عێراق و داهاتووی کەرکووك و پێگه و سه‌نگی سیاسی كورد له‌و شاره رایگه‌یاند، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی كه بۆ كورد و خه‌ڵكی كه‌ركووك و ئه‌و ناوچانه‌ی كه هه‌ڵبژاردنی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت ره‌خساوه، ده‌رفه‌تێكی زێڕینه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن مافه‌كان و كورسییه‌كانی كورد له‌و ناوچانه بگه‌ڕێننه‌وه. هاوكات راشیگه‌یاند، كورد ده‌توانێ له كه‌ركووك زۆرینه بێنێ، چونكه خۆی له‌و شاره زۆرینه‌یه.
عەبدولڕەحمان مستەفا پارێزگاری پێشووتری کەرکووك، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، هه‌موومان پێمان خۆش بوو كورد له كه‌ركووك به‌یه‌ك لیست به‌شداربووایه، به‌داخه‌وه لایه‌نه كوردییه‌كان ئه‌وه‌یان نه‌كرد، له‌كاتێكدا پێنج لیستی كوردی له كه‌ركووك كێبڕكێی یه‌كتری ده‌كه‌ن تاكو ده‌نگ بێنن، ئه‌مه وا ده‌كات ده‌نگی كورد له‌و ناوچانه به‌تایبه‌ت كه‌ركووك به‌هه‌ده‌ر بڕوات.
پارێزگاری پێشتووتری كه‌ركووك روونیشیكرده‌وه، ده‌بێت ده‌نگده‌ری كورد بچێته سه‌ر سندووقی ده‌نگدان، ده‌نگ به‌و كه‌سه بدات كه خۆی پێی باشه، ئه‌م هه‌له له‌ده‌ست نه‌دات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌شێكی زۆری حزبه كوردییه‌كان ئه‌وه‌ی له كه‌ركووك ده‌یكه‌ن، حزبایه‌تییه و كوردایه‌تی نییه، حزبایه‌تی ته‌سك زیانی زۆری به نه‌ته‌وه‌كه‌مان گه‌یاندووه، ده‌بێت روو له به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته‌كه‌مان بین، ئه‌گه‌ر وا نه‌كه‌ین ئه‌وه‌ی ماوه‌ش له‌ده‌ستی ده‌ده‌ین.
عەبدولڕەحمان مستەفا هه‌روه‌ها گوتی: "دوای ته‌واوبوونی هه‌ڵبژاردن، ده‌بێت ده‌ست بۆ توركمان و عه‌ره‌به‌كان درێژ بكه‌ین و پێكه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وان خزمه‌تی كه‌ركووك بكه‌ین".
داواشی له خه‌ڵكی كه‌ركووك كرد، پێكه‌وه ژیانی ئاشتییانه‌ی كه‌ركووك بپارێزن، كار بۆ ئه‌وه بكرێ هه‌موو مافه ره‌واكانی خه‌ڵكی ئه‌و شاره بگه‌ڕێندرێته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هیوادارم كورد له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا وه‌ك برا سه‌یری یه‌كتر بكه‌ن و نه‌وه‌ك وه‌ك دوژمن و ده‌نگده‌ری كورد ئاشت بكه‌نه‌وه، كورد ده‌توانێ له كه‌ركووك زۆرینه به‌ده‌ستبێنێ، چونكه خۆی له‌و شاره زۆرینه‌یه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی كه له دوای تۆماری 1957 هاتبێته كه‌ركووك، ناتوانێ ده‌نگ بدات، ده‌بێت لایه‌نه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردن رێگری له‌وه بكه‌ن.
وابڕیارە رۆژی 18ـی کانوونی یەکەمی 2023، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکای عێراق ئەنجام بدرێت کە لە ساڵی 2005ـەوە ئەمە یەکەم هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگایە لە شاری کەرکووک بەڕێوەبچێت کە سەرجەم لیست و لایەنە جیاوازەکانی کەرکووک لەسەر 15 کورسی ئەنجوومەنی پارێزگاکە کێبڕکێ دەکەن.
بۆ ئەم هەڵبژاردنە، 870 هەزار و 920 کەس لە کەرکووک مافی دەنگدانیان هەیە و بۆ هەڵبژاردنی 15 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە کۆی 248 کاندید لە 10 هاوپەیمانی و پێنج لیستی سەربەخۆی پارتە سیاسییەکان و سێ کاندیدی سەربەخۆ.
پارێزگای کەرکووک کە لە چوار قەزا و 12 ناحییە پێکهاتووە، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکە 344 بنکەی دەنگدان و دووهەزار و 33 وێستگەی دەنگدانی ئامادەکردووە کە لەلایەن 11 هەزار و 65 فەرمانبەرەوە سەرپەرشتی دەکرێن.
هاوکات لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە چەند لیستێکی جیاواز بەشدارییان کردووە، پارتی دیموکراتی کوردستان بە ناو و لۆگۆی خۆی بە لیستی ژمارە 197 بەشداری کردووە و 30 کاندیدی هەیە، هەروەها یەکێتی لەگەڵ حزبی شیوعی کوردستان هاوپەیمانیەتی " کەرکووک هێز و ئیراده‌مانه"ـی پێکهێناوە و ژمارەکەی 142ـە و لیستەکەیان لە 30 کاندیدی هەردوو حزبەکە پێکهاتووە.
هەروەها یەکگرتوو و کۆمەڵ لە پارێزگای کەرکووک بە هاوپەیمانییەتی "مەشخەڵی کەرکووک" بە ژمارە 163 بەشدارییان کردووە چوار کاندیدیان هەیە. حزبی سۆشیال دیموکراتی کوردستان بە ژمارە 202 و نەوەی نوێش بە ژمارە 167، لیستیان هەیە و بەجیا بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکە کردووە.
سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی 2005ـدا، لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان لە کەرکووک بە لیستی برایەتی كەركووك، بەشدارییان لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کرد و 26 کورسی لە کۆی 41 کورسی ئەنجوومەنەکە بەدەستهێنا وەک لیستی یەکەم لە کەرکووک.