ئەمڕۆ فێستیڤاڵی هەنار لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، فێستیڤاڵی هەنار لە شاری هەولێر لەبەردەم پارکی شاندەر بەڕێوەدەچێت.

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر، بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 8/11/2023، فێستیڤاڵی هەنار لە بەردەم پارکی شاندەری هەولێر بەڕێوەدەچێت.

قایمقامی هەولێر، گوتیشی: "جگە لە هەنار کاری دەستی و بەرهەمی زەردەچەوە نمایش دەکرێت، فێستیڤاڵەکە سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و ئەمڕۆ کاتژمێر 10ی بەیانی دەستپێدەکات بۆ هەشتی ئێوارە".

ئازاد محەممەد، جووتیارە نموونەییەکەی هەڵەبجە بە کوردستان24ـی گوت: "نزیکە 150 کەپر بۆ فێستیڤاڵەکە ئامادەکراون، من بە هەنار لەو فێستیڤاڵە بەشداری دەکەم، بەڵام ئەوانی تر بە گوێز و بەرهەمی وشککراوە بەشدار دەبن، لەگەڵ کاری دەستی".

قایمقامی هەولێر راشیگەیاند، هەفتەی داهاتوو فێستیڤاڵی هەنگوین بۆ هەنگاوانەکان، بە پلان و بەرنامەی تایبەت بەڕێوەدەچێت.

ئا: لاڤین عومەر