16 نووسینگەی عەلوەی هەولێر سزا دران

دیمەنێکی عەلوەی هەولێر
دیمەنێکی عەلوەی هەولێر

K24 - هەولێر

سەرۆکی ئەنجومەنی عەلوەی هەولێر رایگەیاند، 16 نووسینگەی عەلوەی هەولێر بەهۆی سەرپێچییەوە، سزا دراون.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 8ی تشرینی دووەمی 2023، رەجەب حاجی عەزیز، سەرۆکی ئەنجومەنی عەلوەی هەولێر، بە کوردستان24ـی راگەیاند، بەهۆی هاوردەکردنی بەروبووم بە قاچاغ، 16 نووسینگە لە عەلوەی هەولێر سزا دراون. ئەو بەروبوومانەی کە هاوردەیان کردووە بریتین لە "خاس و قەڕنابیت"ی ئێرانی.

گوتیشی: "سزای سەرپێچییەکە پێبژاردنە، لە ملیۆنێک بۆ پێنج ملیۆنە، ئەگەر دووبارە بکرێتەوە نووسینگەکان دادەخرێن".

لە چوار چێوەی هەنگاوەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە پێناو  پاراستن و زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆ و پاڵپشتی جووتیارانی هەرێمی كوردستان، هاوردەکردنی ئەو بەروبوومانە قەدەغەیە کە دەتوانن خواستی ناوخۆ پڕ بکەنەوە، ئەمەش لەم چەند ساڵەی دواییدا بووەتە هۆكاری بووژانەوەی كەرتی كشتوكاڵی و زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆ.

ئا: لاڤین عومەر