لە سەنتەری ئاڵا کورتە فیلمی مێژووی ون نمایشکرا

K24 - هەولێر:

کورتە فیلمی (مێژووی ون) سیناریۆ و دەرهێنانی "حوسێن سێوه‌دین" و پاڵەوانییەتی شادیە جەزا و ئاوارە ستار و نەدا عەلی و رێبین قادر و بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتی هونەری سینەمای هەولێرە، دوای بەشداربوون لە زۆرترین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئەمه‌ریکا و ئەڵمانیا و وڵاتانی عەرەبی لە دەیەمین هەفتەی وەرزی پایزەی چالاکییەکانی سینەمای هەولێر لە سەنتەری ئاڵا بۆ پەرەپێدانی رۆشنبیری و هونەر نمایشکرا.

ناوەرۆکی فیلمەکە گێڕانەوەی مێژووێکی ون بوو، کە وەک پێویست نەتوانراوە رووداوە مێژووییەکان بە دیکۆمێنت بکرێن، بەتایبەت لە سەدەکانی پێشووتردا، کە رۆڵی چەندین جەنگاوەر و خەباتکار فەرامۆش کراوە، چیرۆکی ئەو بەرهەمەش بیانیه و وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی.

شاخەوان مستەفا بەڕێوەبەری هونەری سینەمای هەولێر بە کوردستان24 گوت: ئەم فیلمە گێڕانەوەی رووداوە راستەقینەکانی ژیانە، کە لە سەدەکانی پێشووتردا وەک بەڵگە فیلمێک یان کتێبێکی مێژوویی تۆمار نەکراون و بگرە مێژوو نەبووەته جێی بایەخی رۆشنبیر و هونەرمەندانی، بەو پێیەی مرۆڤی ئەو سەردەمە لە شۆڕشدا بووە بۆ بەدەستهێنانی نان و دابینکردنی بژێوی ژیان لە بارودۆخێکی سەخت و دژواردا، بۆیە نەتوانراوە وەک پێویست گرنگی بە مێژووی خۆیان بدەن.

768
78
768