سوودانی دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌ولێر گه‌ڕایه‌وه به‌غدا
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌ولێر، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو گه‌ڕایه‌وه به‌غدا، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌كه‌شی له هه‌ولێر دوایین رووداو و پێشهاته سیاسی و ته‌ناهییه‌كانی ناوچه‌كه‌یان به‌گشتی تاووتوێ كردووه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 10ـی تشرینی دووه‌می 2023) نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه به‌سه‌ردانێك گه‌یشته هه‌ولێر، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو گه‌ڕایه‌وه به‌غدا.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، سوودانی له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا، له پیرمام چاوی به سه‌رۆك بارزانی كه‌وتووه و له‌میانی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ته‌واوی پرس و بابه‌ته گشتییه‌كانیان له‌سه‌ر ئاستی عێراق و به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵ و دوایین رووداو و پێشهاته سیاسی و ته‌ناهییه‌كانی ته‌واوی ناوچه‌كه و رووداوه‌كانی غه‌ززه و هێرشه‌كانی ئیسرائیلیان بۆ سه‌ر كه‌رته‌كه تاووتوێ كردووه.
ئێواره‌ی دوێنێ محەممەد شیاع سوودانی به سەردانێک گەیشتە هەرێمی کوردستان و لە فڕۆکەخانەی نێودەڵەتی هەولێر، لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێ‌کرا.
سەرۆکوەزیرانی عێراق بە یاوەری فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق و چەند بەرپرسێکی دیکەی عێراقی سەردانی هەولێریان كردبوو.
سەرۆکوەزیرانی عێراق له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆبووه‌وه، كه لە کۆبوونەوەکەدا، نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی جێگرانی سەرۆک بارزانی و فازڵ میرانی، هۆشیار زێباری، مەحموود محەممەد ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەبوون.