پێنجەمین پێشانگای کتێب لە سلێمانی دەکرێتەوە

ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

سەرپەرشتیاری گشتی پێشانگای نێودەوڵەتی کتیب لە سلێمانی رایگەیاند، 23ـی ئەم مانگە پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، 11ـی تشرینی دووەمی 2023، شەوقی عومەر، سەرپەرشتیاری گشتی پێشانگای نێودەوڵەتی، بە کوردستان24ـی راگەیاند، رۆژی 23ـی ئەم مانگە پێنجەمین پێشانگای کتێب لە سلێمانی بۆ ماوەی 10 رۆژ دەکرێتەوە، رۆژانە لە کاتژمێر 10ی بەیانی بۆ شەشی ئێوارە، بەردەوام دەبێت.

گوتیشی: "زیاتر لە 200 بەشداربووی بیانی و ناوخۆییمان هەیە، لە نزیکەی 20 وڵاتی جیاوازەوە، پێشانگاکە دەیان هەزار ناونیشان لەخۆ دەگرێت".

شەوقی عومەر ئاماژەی بەوەشدا: "ئەو کتێبەکانەی لە پێشانگاکەدا هەن بەگشتی هەموو بوارەکان لەخۆ دەگرێت، رۆشنبیری، رۆشنفکری، ئایینی فەلسەفە، کۆمەڵایەتی هونەری، زانستی ، شیعر، ئەدەب و هونەر،چیرۆک و رۆمان، مێژوو، میوزیک.

ئا: لاڤین عومەر