بەفەرمی هەڵبژاردەیەک لە مۆندیالی 2026 کشایەوە

هەڵبژاردەی ئارجێنتینا پاڵەوانی مۆندیالی 2022
هەڵبژاردەی ئارجێنتینا پاڵەوانی مۆندیالی 2022

پێنج رۆژ بەر لە یارییەکەیان لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال بەرامبەر مەغریب، هەڵبژاردەی ئێریتریا بەفەرمی کشایەوە.

بڕیار بوو هەڵبژاردەی ئێریتریا لە 16ی ئەم مانگە لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال رووبەڕووی هەڵبژاردەی مەغریب ببێتەوە، بەڵام لە بەیاننامەیەکدا فیفا و کاف پشتڕاستیان کردەوە فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئێریتریا بڕیاریداوە بەشداری لە پاڵاوتنەکان نەکات.
سەرەڕای کشانەوەی هەڵبژاردەی ئێریتریا بەڵام رکابەرییەکانی کۆمەڵەی پێنجەمی پاڵاوتنەکانی ئەفریقا هەروەکو خۆی دەبێت و رکابەرییەکەی ئەم کۆمەڵەیە لە نێوان مەغریب و زامبیا و کۆنگۆ و تانزانیا و نایجەر دەمێنێتەوە.

هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێریتریا
هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێریتریا