هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: عێراق جینۆساید و ئیكۆسایدی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
K24 - هەولێر:
پارێزگاری سلێمانی ئاماژه به‌وه ده‌كات، حكومه‌تی عێراق به‌هه‌موو پێوه‌رێك سزای هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و جینۆساید و ئیكۆسایدی به‌رامبه‌ر ئه‌نجام ده‌دات، ده‌شڵێت عێراق هه‌رێمی كوردستانی زیندانی كردووه و نان و ئاو و كاره‌بای له‌سه‌ر بڕیوه.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 11ـی تشرینی دووه‌می 2023) هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی له‌میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی "بۆ هه‌مووان" كه له‌لایه‌ن سه‌هێن موفتییه‌وه له كوردستان24 پێشكه‌ش ده‌كرێت رایگه‌یاند له ماوه‌ی شه‌ش ساڵی رابردووی كاركردنیان وه‌ك پارێزگاری شاره‌كه هه‌وڵی جیددیان داوه بۆ ئه‌وه‌ی كار و ئه‌ركی پارێزگا و حكومه‌تی خۆجێیی له كار و ململانێ سیاسییه‌كانی ئه‌و شاره جیابكه‌نه‌وه. گوتیشی هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له چه‌ند رۆژی رابردوودا داوای له هه‌موو حزبه‌كان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌ریان بنێرن و به‌یه‌كه‌وه كۆببنه‌وه، له به‌رانبه‌ردا هه‌موو حزبه‌كان به‌بێ جیاوازی ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه و په‌رۆشی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بوونه.
پارێزگاری سلێمانی جه‌ختی كرده‌وه پارێزگا و ستافی پارێزگا و حكومه‌تی خۆجێیی سلێمانی وه‌ك حزب نا، به‌ڵكو وه‌ك فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ت له ئه‌ركدانه و به‌بێ جیاوازی خزمه‌ت به شاره‌كه‌یان و هاووڵاتییانی ده‌كه‌ن و رێگه‌یان له‌وه گرتووه ئینتیمای حزبی به‌سه‌ر ئه‌ركه حكومییه‌كانیان زاڵ بێت.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه كرد، رژدن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یاسا و رێنماییه‌كان پێوه‌ری خزمه‌تكردنی پارێزگای سلێمانی و دانیشتووانه‌كه‌ی و ده‌وروبه‌ری بێت و به‌ده‌ر له‌وه، هیچ كار و هه‌نگاوێك نه‌نێت ئه‌و ئینتیما وه‌زیفییه‌یان كاڵ بكاته‌وه.
پارێزگاری سلێمانی جه‌ختیشیكرده‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پارێزگاره‌كانی دیكه ئینتیمای سیاسی‌یان جیاوازه، به‌ڵام به‌رده‌وام وه‌ك تیم كاریان كردووه و رێگه‌یان نه‌داوه ئاراسته سیاسییه‌كه‌یان به‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانیاندا زاڵ بێت.
پارێزگاری سلێمانی روونیشیكرده‌وه په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان و ئاستی خوێنده‌واری و هۆشیاری و رۆشنبیریان وایكردووه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان له‌گه‌ڵ پارێزگاره‌كانی دیكه به‌هێز بكات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پاڵنه‌ر و یارمه‌تیده‌ر بووه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا هه‌ر چوار پارێزگاره‌كه له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌ندامن و رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هانده‌ره و رێگه به پچڕانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه نادات، ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه هه‌ر چۆنێك بێت.
هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی زۆر به‌یه‌كه‌وه به‌شداریان له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك به‌هۆی ئه‌و یه‌كتیمییه‌ی له‌نێوانیاندا هه‌یه، "ئه‌و"ـیان وه‌ك نوێنه‌ری هه‌ر چواریان بۆ به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌كه راسپاردووه.
جه‌ختیشیكرده‌وه ئه‌وان وه‌كو پارێزگار كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن پێگه‌ی راسته‌قینه‌ی حوكمڕانی به‌هێز بكه‌ن نه‌ك ئه‌جێندایه‌كی تایبه‌تی حزبه‌كانیان یان پڕۆژه و بیرۆكه‌یه‌كی كه‌سێكی دیاریكراو جێبه‌جێ بكه‌ن.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، تاوه‌كو بوون به پارێزگار و مافی خۆیان وه‌رگرت هێرشێكی توندیان كراوه‌ته سه‌ر، به‌ڵام كه بوون به پارێزگار و پۆسته‌كه‌یان وه‌رگرت، له‌لایه‌ن خودی هێزه سیاسییه‌كه‌ی خۆیان رووبه‌ڕووی گله‌یی كرانه‌وه، به‌و پێیه‌ی وه‌ك خۆی ده‌ڵێت نه‌یانهێشتووه لایه‌نه‌كه‌ی خۆیان هه‌ست به له‌خۆباییبوونی بردنه‌وه بكات، نه‌ك هیچ لایه‌نێكی دیكه‌ش هه‌ست به زیان بكات.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و په‌یوه‌ندییه ئه‌رێنییه‌ی له‌نێوان هه‌ر چوار پارێزگاره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر دووپاتیكرده‌وه ئه‌گه‌ر نوێنه‌رانی كورد له عێراق به‌هه‌مان ئه‌و گیانه‌وه په‌یوه‌ندییان هه‌بووایه و كاری به‌یه‌كه‌وه‌ییان بكردایه، دۆخی هه‌رێمی كوردستان له ئاستێكی جیاوازتر و ئه‌رێنیتردا ده‌بوو.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر به پێویستی زانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له هیچ بارودۆخێكدا دوانه‌خرێت و پێی وابوو دواخستنی هه‌ڵبژاردن به هه‌ر پاساوێك، واته بێبه‌شكردنی نه‌وه‌یه‌ك له مافه‌كانی و به‌دوژمنكردنی سیسته‌می سیاسی و قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی پێشبینی و زانیارییه‌كان ماوه و قۆناغی داهاتوو زۆر سه‌خت و دژوار ده‌بێت، بۆیه له ئێستاوه پێویست ده‌كات هه‌رێمی كوردستان خه‌م له خۆی بخوات و پارت و هێزه‌كان به‌یه‌كه‌وه كۆببنه‌وه و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌و قۆناغه سه‌خته بكه‌ن.
جه‌ختیشیكرده‌وه ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق و دادگای فیدڕاڵی عێراق به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات بریتییه له جینۆساید و ئیكۆساید، واتا نانبڕینی خه‌ڵكی كوردستان ته‌واو جینۆساید و له‌ناوبردنی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌یه‌تی. گوتیشی، عێراق هه‌رێمی كوردستانی زیندانیكردنی كردووه و مافی زیندانیكردنیشی پێ نادات له ئاو و نان و كاره‌با و پێداویستییه‌كانی دیكه.