بهریتانیا...چارەسەرکردنی منداڵێکی تووشبوو بە نەخۆشییەکی دەگمەن رادەگیرێت
K24-هەولێر
پزیشكانی بەریتانیا دهستیان لە چارەسەرکردنی منداڵێک بەناوی (ئاندی گریگوری) ههڵگرت، کە تووشبووی نەخۆشییەکی دەگمەنە و پزیشكهكان بەشێوەیەک چاودێریان دەکرد، له مردن رزگاریان كرد.
ئهمڕۆ (یەکشەممە 12ـی تشرینی دووەمی 2023)، گرووپی کریستیان کۆنسێرن کە پشتیوانی لە دایک و باوکی ئاندی دەکات، ئاشکرایکرد، دهستههڵگرتنی پزیشكانی بەریتانی لە چارەسەرکردنی ئاندی گریگۆری دوای ململانێی نێوان دایک و باوکی ئاندی و ئەوانەوە هات کە چاودێری ئاندیان دەکرد.
گرووپی کریستیان لهمبارهیهوه رایدهگهیهنن، راگرتنی چاودێری ئاندی گریگۆری تەمەن ههشت مانگ، بە بڕیاری دادگای تێهەڵچوونەوە بووه .
ململانێی نێوان دایک و باوکی ئاندی لەگەڵ پزیشكانی بەریتانیا مانگێک بەردەوام بوو، چونکە بڕیاریاندا چاودێری ئاندی بوهستێنن، کە وایکردبوو بەهۆی ئەو چاودێرییەوە لە ژیان بمێنێتەوە، لە کاتێکدا ئاندی دووچاری نەخۆشی دەگمەنی ئەلمیتۆکۆندریا بووە.
نەخۆشخانەی نۆتنگهام کە چاودێری ئاندی دەکرد رایگەیاند، چارەسەرییەکانی ئاندی بێ سوود بوون و تەنیا ئازارەکانی زیاتر دەبوون.
لە کۆتا رۆژی دادگایی تایبهت به دۆسییهی ئاندی، کە رۆژی هەینی رابردوو بەرێوەچوو، بە پێویست زانرا چاودێری ئاندی لە ناوەندێکی پزیشکی تەواو بکرێت، نەوەک لەنێو ماڵ لای دایک و باوکی کە داوایانکردووە.
گرووپی کریستیان کۆنسێرن رایدهگهیهنن، ئاندی بە ئەمبوڵانس لە نەخۆشخانەوە گواستراوەتەوە ناوەندێکی پزیشکی، شەوی رابردوو هەناسەی وەستاوە و دواتر جارێکی دیکە هەناسەی بۆ گەڕاوەتەوە.
دۆسییهی ئاندی وایکرد خودی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا جۆرجیا مێلۆنی بێتە سەرهێڵ و پارتەكهی پشتیوانی لە بنەماکانی خێزانی کۆنی کاسۆلیکی دەکات، لە کۆتا رۆژەکانی ژیانیدا رەگەزنامەی ئیتاڵی بە ئاندی بدرێت.
دادگای باڵای بهریتانیا سهبارهت بهم دۆسییهیه رایدهگهیهنێت، هەڵوێستهكانی رۆما هیچ لە بڕیارەکانی پێشوو ناگۆڕێت.
هاوکات ماتیۆ برۆنی گوتەبێژی ڤاتیکان ئامادەیی نەخۆشخانەکانی ڤاتیکانی نیشاندا، بۆ بەردەوامیدان بە چارەسەری ئاندی و رۆژی شەممە پاپا فرهنسیس پاپای ڤاتیكان پشتیوانی بۆ خانەوادەی ئاندی دەربری و نزای بۆ ئاندی و دایک و باوکی کرد.
کارزان حەیدەر