سلێمانی.. پارتی و یه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌

kurdistan24.net

K24 – سلێمانی:

ئه‌مڕۆ شاندێکى یەکێتى نیشتمانی كوردستان سەردانى مەکتەبى رێکخستنى پارتى لە سلێمانی كرد.

بەرپرسى مەکتەبى رێکخستنى پارتى له‌ سلێمانی دەڵێت: "کۆبونەوە لە پێناو کۆبونەوە نییە، بەڵکو بە گوێرەی پێویستیە، هەرکاتێکیش پێویست بکات پارتى و یەکێتی کۆدەبنەوە، چونکە هەل و مەرج و قۆناغەکە وادەخوازێت هەردوولا تەبا بن.

سه‌عدی پیره‌ گوتەبێژی یەكێتیش دەڵێت: "بڕیارمانداوە كۆمیتەیەك پێكبهێنین بۆ گلەیی و سەرنجەكانی ھەردوولامان".

گوتیشی: "لە كۆبوونەوەی داھاتوودا بڕیار لەسەر پرسە گرنگەكان دەدەین".