قوتابییەکی پۆلیتەکنیکی دهۆک لەگەڵ منداڵەکەی بەشداری رێوڕەسمی دەرچوونی کرد

kurdistan24.net

K24 – دهۆک:

خولی 11ـی دەرچوونی قوتابییانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک بەڕێوەچوو، قوتابییەکیش لەگەڵ منداڵەکەی بەشداری رێورەسمی دەرچوونەکەی کرد.

زیاتر لە 3450 قوتابی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک دەرچوون. چنار دەروێش، دەرچووی زانکۆ بە کوردستان24ـی راگەیاند، من هەم وەک قوتابی هەم وەک دایک رۆڵم دەگێڕا و بەشداربووم لە رەێوڕەسمی دەرچوونی قوتابییانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک.