یەكێتی ئەوروپا دوو نوێنەر خۆی لە تاران جێگیر دهكات
K24 - ههولێر:
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، مەجید تەخت رەوانچی ئاشكرای كردووە، ئەندامانی یەكیەتی ئەوروپا پێداگرن لەسەر ئەوەی نوێنەرایەتی سەربەخۆی یەكێتییەكەیان لە تاران بكەنەوە و ئێستاش دوو نوێنەرییان لە باڵوێزخانەی ھۆڵهندا، رێكارە ئیدارییەكانی پەیوەست بەو پرسە ئەنجامدەدەن.
رەوانچی بە ئاژانسی ههواڵی ئیسنای راگهیاندووه، فێدریكا مۆگرینی بەرپرسی یەكێتی ئەوروپا و چەند بەرپرسێكی دیكە، پێداگرن لەسەر ئەوەی گەڕێكی نوێی پەیوەندی لەگەڵ ئێران و ھاوكاری یەكێتییەكە لەگەڵ تاران دەستپێبكەن و نوێنەرایەتیان لە تاران دابمەزرێنن.
پێشتر چەند بەرپرسێكی نزیك لە باڵی توندڕەوی ئێران رەخنەیان لە ئەگەری كردنەوەی نوێنەرایەتی یەكێتی ئەوروپا لە تاران گرتبوو.