ده‌زگای ناوه‌ندیی ئاماری فه‌ڵه‌ستینی: زیاتر له 3141 قوتابی له غه‌ززه گیانیان له‌ده‌ستداوه
K24 – هەولێر:
ده‌زگای ناوه‌ندیی ئاماری فه‌ڵه‌ستینی ئاماژه به‌وه ده‌كات تا ئێستا به‌هۆی هێرش و بۆردوومانه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه و كه‌ناری رۆژئاوا زیاتر له سێ هه‌زار قوتابی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 13ـی تشرینی دووه‌می 2023) ده‌زگای ناوه‌ندیی ئاماری فه‌ڵه‌ستینی رایگه‌یاند، به‌هۆی هێرش و بۆردوومانه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه زیاتر له 3141 قوتابی گیانیان له‌ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها روونیشیكردووه‌ته‌وه، 4863 قوتابی دیكه‌ش بریندار بوونه، كه 4613ـیان له كه‌رتی غه‌ززه و 250ـی دیكه‌یان له كه‌ناری رۆژئاوا بوونه، هاوكات ئیسرائیل 67 قوتابی دیكه‌ی له ته‌واوه‌ی كه‌رتی رۆژئاوا ده‌ستگیر كردووه.
ده‌زگای ناوه‌ندیی ئاماری فه‌ڵه‌ستینی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشاوه كه 45 قوتابخانه له كه‌رتی غه‌ززه به ته‌واوه‌تی وێران بوونه و 50 قوتابخانیه دیكه‌ش كه سه‌ر به ئاژانسی فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەڵەستین (ئۆنروا)ـن، رووبه‌ڕووی هێرش و بۆردوومانه‌كانی ئیسرائیل بوونه‌ته‌وه.
ئه‌و ده‌زگا فه‌ڵه‌ستینییه جه‌ختیكردووه‌ته‌وه كه ته‌واوی قوتابخانه‌كانی غه‌ززه پهككیان كه‌وتووه و به‌و هۆیه‌وه‌ش نزیكه‌ی 608 هه‌زار قوتابی له خوێندن بێبه‌ش بوونه.
ده‌زگای ناوه‌ندیی ئاماری فه‌ڵه‌ستینی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، 70 قوتابخانه و 145 باڵه‌خانه‌ی سه‌ر به ئاژانسی فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەڵەستین (ئۆنروا) وه‌ك ناوه‌نده‌كانی له‌خۆگرتنی ئاواره‌كان به‌كار هاتوون. هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی ده‌زگا فه‌ڵه‌ستینییه له كۆی هێرش و بۆردوومانه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه 140 مامۆستا و به‌ڕێوه‌به‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لە 7ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023. بزووتنەوەی حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژران، لەبەرامبەردا ئیسرائیل بە چڕی بۆردومانی کەرتی غەززەی کرد، کە زیاتر لە 11 هەزار کەس کوژران و نزیکەی 28 هەزار کەسیش بریندار بوون.