کۆمەڵە چیرۆکی "سەفەری مشکێک بە هیدفۆن" بڵاو دەکرێتەوە

K24 - هەولێر

کتێبی "سەفەری مشکێک بە هیدفۆن" کتێبێکی ئەدەبییە، پێکهاتووە لە کۆمەڵە چیرۆکێکی مۆدێرن.

سندی رێشاخ، نووسەر و فۆتۆگرافەر، کە نووسەری کتێبەکەیە بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەمڕۆ سێ کتێبی ئەدەبی بڵاوکردووەتەوە، یەکەمیان کتێبی "سەفەری مشکێک بە هیدفۆن" یەکەم کۆمەڵە چیرۆکە و بریتییە لە حەوت کورتە چیرۆکی مۆدێرن، کتێبی دووەم، شیعره بەناونیشانی "برین لە پێستی گایەکی ئیسپانی" کتێبی سێیەمیش، "پەپوولەخۆرەکە" کە نەدراوەتە پاڵ هیچ ژانرێکی ئەدەبی، بەڵام بە زمانێکی مۆدێرن نووسراوە و تایبەتمەندییەکی جیاوازی هەیە.

ناوبراو لە ئەدەبیاتی چیرۆک خاوەن خەڵاتی نێودەوڵەتییە و فۆتۆگرافیشە. لە بەشێکی نووسینەکانی هەست بەوە دەکرێت کە لەژێر کاریگەری هونەری فۆتۆگرافەریدایە.

ئا: لاڤین عومەر