مەسرور بارزانی لە ساڵیادی بنیاتنانی سلێمانی: هیوادارم بتوانین خزمەتی زیاتری شاری هەڵمەت و قوربانی بکەین

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

K24 - هەولێر

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانی دەڵێت، "هیوادارم بتوانین خزمەتی زیاتری خەڵک و شاری هەڵمەت و قوربانی بکەین".

ئەمڕۆ سێشەممە، 14-11-2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانی، لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو) ئاماژەی بەوە کردووە: "یادی 239 ساڵی بنیاتنانی شاری سلێمانی لە هەموو خەڵکی کوردستان پیرۆز بێت".

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەڵێت، "هیوادارم خوای گەورە دەرفەتی ئەوەمان بۆ برەخسێنێت کە بتوانین خزمەتی زیاتری خەڵک و شاری هەڵمەت و قوربانی بکەین".

 

 

ئیبراھیم پاشای بابان لە 14ی تشرینی دووەمی ساڵی 1784 سلێمانیی دامەزراند، کاتێک پایتەختی میرنشینەکەی لە ئەردەڵانەوە گواستەوە بۆ سلێمانی.

سلێمانی هەر لە کۆنەوە بە ناوەندێکی گرنگی رۆشنبیری ئەدەبی ناسراوە و لە 30-10-2019، لەلایەن رێکخراوی یونسکۆوە نازناوی شاری داهێنەری ئەدەبی پێبەخشرا. لە رۆژی 3ی کانوونی دووەمی 2012، پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ یاسای بە پایتەختکردنی شاری سلێمانی بە شاری رۆشنبیری پەسندکرد و ئێستا وەک پایتەختی رۆشنبیری لە هەرێمی کوردستان دەناسێندرێت.