ژماره‌یه‌ك پاسداری ئێران لە حەلەب كوژران

ژماره‌ی كوژراوانی ئێران له‌و وڵاته‌ 700 سه‌ربازی تێپه‌ڕاندووه‌

K24 - هه‌ولێر:

لەدوو رۆژی رابردوودا دوو ئەندامی سوپای پاسدارانی ئێران لە نزیك حەلەب و حەما كوژراون و ئۆپۆزسیۆنی چەكداری سوریاش دەڵێن ئامارەكە لەوە زیاترە.

ئەمرۆ سێشەممە ھەواڵدەری فارس بڵاویكردۆتەوە كە لەدوو رۆژی رابردوودا ئەندامێكی سوپای پاسداران ،و ئەندامێكی پەدافەنی ئەرتەشی ئێران لەشەڕەكانی نزیك حەلەب و حەما كوژراون.

ھاوكات ئۆپزسیۆنی چەكداری رژێمی سوریاش دەلێن لەو شەڕانە سێ ئێرانی و 8 ئەندامی حیزبوڵای لوبنان كوژراون.