ئۆپۆزسیۆنی سووریا 20 بنكەی سوپای ئەسەد كۆنتڕۆڵ دەكەن

K24 - ھەولێر

سەرچاوەیەک لە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، ئاشکرایکرد، دوای شکاندنی گەمارۆی سەر شاری حەلەب، توانراوە 20 بنکەی سوپای بەشار ئەسەدا و ملیشیا هاوکارەکانی کۆنتڕۆڵبکرێنەوە.

لە نوێترین ئەو شوێنانەشی کە کۆنتڕۆڵکراونەتەوە، کۆلیژی تەکنیکی ئاسمانی، کە دوا مۆڵگەی هێزەکانی ئەسەدە لەدەروازەی باشووری حەلەب.

بە گوێرەی ئەو سەرچاوەیە، لەو شەڕانەد 50 چەکداری سەربە هێزەکانی ئەسەد، لە سوپاو ملیشیاکان کوژراون.

لەلایەکی دیکەوە، لە ئاکامی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکان بۆ سەر نەخۆشخانەیەکی دەوروبەری شاری ئیدلب 10 کەس کوژران کە ژمارەیەکیان منداڵبوون.