نێچیرڤان بارزانی فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ دامه‌زراندنى سێ دادوه‌ر واژۆكرد
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ دامه‌زراندنى سێ دادوه‌ر واژۆكرد، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌مباره‌یه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت، له چوارچێوه‌ى بايه‌خدان به دامه‌زراوه‌ى دادوه‌ريدا سه‌رۆكی هه‌رێم فه‌رمانی دامه‌زراندنى دادوه‌رانى واژۆ كردووه.
له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، دڵشاد شەهاب گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، پاڵپشت به بڕگه‌ى شازده‌هه‌م له مادده‌ى ده‌يه‌مى ياساى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ـ عێراق، ژماره يه‌كى ساڵى 2005ى هه‌مواركراو، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2023/11/14 نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ دامه‌زراندنى سێ دادوه‌ر بۆ دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان واژۆ كردووه كه بريتين له هه‌ر يه‌ك له:
ـ دادوه‌ر جاسم جه‌زا جافر، سه‌رۆكى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى ناوچه‌ى سلێمانى.
ـ دادوه‌ر جاسم محه‌ممه‌د مسته‌فا، جێگرى سه‌رۆكى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى ناوچه‌ى دهۆك.
ـ دادوه‌ر تاهیر عه‌لى حه‌سه‌ن، دادوه‌رى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى سلێمانى.
گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها گوتى، نێچيرڤان بارزانى له چوارچێوه‌ى بايه‌خدان به دامه‌زراوه‌ى دادوه‌ريدا و بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێداويستييه‌كانى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى، له‌به‌ر ڕۆشناييى داواكاريى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌ريى هه‌رێمى كوردستان، دامه‌زراندنى دادوه‌رانى واژۆ كردووه و له‌مڕۆوه فه‌رمانى هه‌رێمييان ده‌كه‌وێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه و دوای سوێندخواردن ئيتر وه‌ك ئه‌ندامى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه‌كار ده‌بن.