كۆهین: گۆتێرێس شایسته نییه كه‌سی یه‌كه‌می نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بێت
K24 - هەولێر:
ئیلی كۆهین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل پێیوایه، ئه‌نتۆنی گۆتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان شایسته نییه كه‌سی یه‌كه‌می نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ناكرێت گۆتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بێت، چونكه تا ئێستا پشتگیری له پرۆسه‌ی ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌كردووه.
كۆهین ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ده‌بێت گۆتێرێس به ده‌نگی به‌رز بڵێت، غه‌ززه له چنگی حه‌ماس رزگاربكه‌ن.
لە 7ـی ئۆکتۆبەر بزووتنەوەی حەماس هێرشیکردە سەر ئیسرائیل، کە به‌هۆیه‌وه زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژراون، زیاتر لە 240 کەسیش لای حه‌ماس بە بارمتە دەستگیرکراون.
لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا، ئیسرائیل هێرشی بەردەوامی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکرد و لە ئەنجامدا زیاتر لە 11 هەزار 240 کەس کوژران، کە زۆربەیان هاوڵاتی مەدەنین ، لەنێویاندا ژن و منداڵ هەروەها زیاتر لە 27 هەزار کەسیش برینداربوون.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس