هه‌ڤپه‌یڤینی كوردستان24 له‌گه‌ڵ بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان
K24 - هەولێر:
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له هه‌رێمی كوردستانه و چه‌ند كۆبوونه‌وه و گفتوگۆیه‌كی چڕی له‌باره‌ی دۆسیه‌ی نه‌وت و پرسی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ئه‌نجام داوه.
به‌رنامه‌ی باسی رۆژ كه له‌لایه‌ن ژینۆ محه‌ممه‌د له كوردستان24ـوه پێشكه‌ش ده‌كرێت، بۆ ورده‌كاری زیاتر له‌باره‌ی سه‌ردانی شانده‌كه و كۆبوونه‌وه و گفتوگۆ و ئه‌نجامه‌كانی، میوادانداری عەمار عەبدال عەنبەکی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ كردووه و ناوبراو گه‌شبینی خۆی له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی پرسی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی له رێگه‌ی به‌نده‌ی جه‌یهانی توركییه‌وه ده‌رده‌بڕێت و ئاماژه به‌وه ده‌كات هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه له زووترین كاتدا نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده بكرێته‌وه و لایه‌نی توركیش ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌واو كردووه.
كوردستان24: له چه‌ند رۆژی رابردوو له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه، ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه چی بوو و ئایا هیچ شتێكی نوێ به‌ده‌ستهاتوون؟
عه‌مار عەنبەکی: كۆبوونه‌وه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووی شاندی حكومه‌تی عێراق و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق كه خودی وه‌زیری نه‌وتی عێراقی له‌خۆگرتبوو له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر دوابه‌دوای سه‌ردانی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بوو بۆ هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجامی باشی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. به‌دڵنیاییه‌وه سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و تا به دوایین سه‌ردانی سوودانی ده‌گات بۆ هه‌ولێر ئه‌نجامی ئه‌رێنیان لێكه‌وتووه‌ته‌وه. له ماوه‌ی ئه‌و دوو رۆژه‌ی رابردوودا ئه‌نجامی ئه‌رێنی له‌باره‌ی دۆسیه‌ی نه‌وت و ته‌واوی بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه به‌تایبه‌ت بۆ دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی فیدڕاڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاتووه‌ته ئاراوه و توانراوه تا راده‌یه‌كی زۆر كۆسپه‌كانی به‌رده‌م ئه‌و پرسه كه‌م بكرێنه‌وه، به‌تایبه‌ت كه ئه‌مه ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رۆڵی نه‌وتی عێراق له بازاڕی وزه‌ی جیهانیی و به‌هێزبوونی بوودجه‌ی عێراق.
كوردستان24: ئه‌و خاڵه ناكۆكانه چین كه له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی فیدڕاڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ماونه‌ته‌وه و هاوكات گفتوگۆكان به‌رده‌وامییان هه‌یه؟
عه‌مار عەنبەکی: هه‌رێمی كوردستان و عێراق یه‌كلایه‌نن بۆیه هیچ ناكۆكییه‌ك له‌نێوان هه‌ردوولادا نییه، ته‌نانه‌ت هه‌ردوو وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دوو وه‌زاره‌تی جیا و جیاواز نین، به‌ڵكو یه‌كن و پشتیوانی یه‌كدین، ئه‌وه‌ی كه جیاوازییه ته‌نیا شێوازی هه‌ندێك له گرێبه‌سته‌كانه، هاوكات نكوڵی له‌وه ناكرێت ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی نه‌وت كراوه، ره‌هه‌ندێكی یاساییان هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌ندێك جیاوازییان له‌گه‌ڵ ئه‌و گرێبه‌ستانه هه‌یه كه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان واژۆی كردوون. داوا له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و لایه‌نی هه‌رێمی كوردستان كراوه ورده‌كاری له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه پێشكه‌ش به لایه‌نی عێراقی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكرێته‌وه. راستییه‌كه‌ی ناتوانم بڵێم كۆسپ له به‌رده‌م ئه‌و بابه‌ته هه‌یه، به‌ڵام ره‌نگه هه‌ندێك بابه‌ت له‌و باره‌یه‌وه هه‌بێت كه پێویستی به دانوستان و گفتوگۆی زیاتر هه‌یه.
كوردستان24: ئه‌و بابه‌تانه‌ی ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، سیاسین یاخود یاسایی یانیش ته‌كنیكی؟
عه‌مار عەنبەکی: ئێمه شاندێكی ته‌كنیكین و هیچ په‌یوه‌ندیمان به لایه‌نی سیاسییه‌وه نییه، بۆیه گفتوگۆكانی هه‌ولێریش له‌وباره‌یه‌وه به هه‌مان شێوه ته‌كنیكی بوون، راسته په‌یوه‌ندییان به لایه‌نی یاساییه‌وه هه‌بووه، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا هه‌مووی په‌یوه‌ندیدار بوو به لایه‌نی ته‌كنیكییه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك گرێبه‌سته‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی نه‌وت، هه‌مووی بابه‌تی ته‌كنیكین و هیچ په‌یوه‌ندییان به لایه‌نی سیاسییه‌وه نییه.
كوردستان24: ئاسته‌نگی به‌رده‌م هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌م كاته‌دا چییه، ته‌نیا ئه‌و زانیارییانه‌ن كه ئێوه داواتان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه یاخود كێشه‌یه‌كی دیكه له به‌رده‌میدا هه‌یه؟
عه‌مار عەنبەکی: هیچ كۆسپێك له به‌رده‌م دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ئارادا نییه، به‌ڵكو زۆربه‌ی لایه‌نه ته‌كنیكییه‌كانی ئه‌و بابه‌ته تاووتوێ كراون و یه‌كلایی كراونه‌ته‌وه، ته‌نیا پێویستیمان به هه‌ندێك تاووتوێكردنه سه‌باره‌ت به‌و گرێبه‌ستانه‌ی ئه‌نجام دراون، هه‌روه‌ها پێویستمان به گه‌یشتنی زانیاری هه‌یه سه‌باره‌ت به قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌سازییه‌كی یه‌كگرتوو و هاوبه‌ش له‌نێوان به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان بهێته ئاراوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا یه‌ك بۆچوونی هاوبه‌شی له‌سه‌ر نیشان بده‌ن. وه‌ك ئاماژه‌م بۆ كرد له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا گفتوگۆكان زۆر سه‌ركه‌وتوو بوون و بنه‌مای نیازپاكی له‌نێوان هه‌ردوولادا خرایه‌ڕوو. من ناڵێم هه‌ردوولا، به‌ڵكوو سروشتی بابه‌ته‌كه وا ده‌خوازێت، ئه‌گه‌رنا هه‌موو عێراق له‌وباره‌یه‌وه یه‌كگرتوون.
كوردستان24: ئێوه جه‌خت له خاڵێك ده‌كه‌نه‌وه كه هیچ كۆسپێك له به‌رده‌م هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان نییه، كه‌واته ده‌توانیت واده‌یه‌ك دیاری بكه‌یت، كه له‌م ساڵدا نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده ده‌كرێته‌وه یاخود ده‌كه‌وێته ساڵی داهاتوو؟
عه‌مار عەنبەکی: بابه‌ته به پله‌یه‌ك ده‌كه‌وێته سه‌ر گه‌یشتنی زانیارییه‌كان له‌وباره‌یه‌وه كه په‌یوه‌ندییان به كێڵگه‌كان و بڕ و قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو زانیارییه‌كان روون بن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زیری نه‌وتی عێراق فه‌رمانی كردووه هه‌ر چی زووه ئه‌و رێككارانه ده‌ستپێبكرێن و هه‌موو كۆسپه‌كانی به‌رده‌م ئه‌و بابه‌ته لاببرێن و هه‌موو بابه‌ته‌كان یه‌كلایی بكرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده بكرێته‌وه. روونكردنه‌وه له باره‌ی زانیارییه‌كان نه‌ك هه‌ر له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داواكراوه، به‌ڵكو داوای ئه‌و روونكردنه‌وانه له حكومه‌تی عێراقیش كراوه. پشتیوان به خوا ئومێدمان هه‌یه له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده ده‌كرێته‌وه، به‌تایبه‌ت كه نیازپاكییه‌كی جیددی له‌وباره‌یه‌وه له‌لایه‌ن هه‌ردوولاوه نیشان دراوه و زه‌مینه‌سازییه‌كی باشیشی بۆ كراوه.
كوردستان24: سروشتی سیاسه‌تی گفتوگۆ و دانوستان وایه كه ره‌خنه و پێشنیاز و گله‌یی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه چاره‌سه‌ری و ئه‌نجامی كۆتایی، له ماوه‌ی دوو رۆژی كۆبوونه‌وه و گفتوگۆكانتاندا، ئێستا هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕێی حكومه‌تی فیدڕاڵ ده‌كات یاخود به پێچه‌وانه‌وه حكومه‌تی فیدڕاڵ چاوه‌ڕێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه بۆ ئه‌وه‌ی داتا و زانیاریی زیاتری بداتێ؟
عه‌مار عەنبەکی: به‌پێی ئه‌و میكانیزمه‌ی هه‌ردوولا له‌سه‌ری رێككه‌وتوون، ده‌بێت وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داتاكان پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدڕاڵی بكات، دواتر ده‌بێت زۆر به په‌له و به چڕی تاووتوێی ئه‌و داتایانه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی راسپارده‌كان به گوێره‌ی چوارچێوه یاسایییه‌كان بخرێنه‌ڕوو. به‌و راستییه گه‌یشتین كه دوو جۆر گرێبه‌ست له هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی نه‌وت هه‌یه بۆ چۆنیه‌تی به بازاڕكردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و فرۆشتنی، بۆیه پێویسته له رووی یاساییه‌وه تاووتوێی ئه‌و بابه‌ته بكرێت و كه ره‌نگه هه‌ندێك خاڵ پێویستییان به هه‌مواركردنه‌وه هه‌بێت به‌و شێوه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی نه‌وتی عێراقی بگونجێت.
كوردستان24: ئایا توركیا ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی تێدایه نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه هه‌نارده بكرێته‌وه، واتا ئایا هیچ كۆسپێك له‌لایه‌ن توركیاوه له‌وباره‌یه‌وه هه‌یه؟
عه‌مار عەنبەکی: توركیا له رووی ته‌كنیكییه‌وه ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه، له به‌رامبه‌ردا ئێمه‌ش وه‌كوو لایه‌نی عێراق هه‌مان ئاماده‌ییمان بۆ ئاماده‌باشی لایه‌نی توركی نیشان داوه، به‌ڵام ئێمه چاوه‌ڕوانی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی بابه‌ته ته‌كنیكییه‌كانین، كه ئه‌مه‌ش پێشوه‌خته پێویستی به زه‌مینه‌سازی هه‌یه. به‌ڵێ لایه‌نی توركی ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئاماده‌یی لایه‌نی ته‌كنیكی خۆی بۆ دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند، به‌تایبه‌ت كه به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌وه رووبه‌ڕووی چه‌ند كێشه‌یه‌ك بووبووه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان چاره‌سه‌ری ئه‌و بابه‌ته‌یان كردووه و ئاماده‌ن بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان. به‌م شێوه‌یه ئێمه چاوه‌ڕێی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی لایه‌نه ته‌كنیكییه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی فیدڕاڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانین.
كوردستان24: ئێوه وه‌كو كۆمپانیای سۆمۆ داواتان له هه‌رێمی كوردستان كردووه رۆژانه بڕی 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌رناده بكات، ئه‌م بابه‌ته‌تان له‌ناو كۆبوونه‌وه‌كاندا چۆن باس كردووه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكاندا چۆن باستان كردووه، به‌تایبه‌تی كه له‌م چه‌ند رۆژه‌دا گفتوگۆكانتان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیاكاندا زۆر چڕ كردووه‌ته‌وه؟
عه‌مار عەنبەکی: دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای پاریس، لایه‌نی توركیش پشتیوانی خۆی بۆ كۆمپانیای سۆمۆ ده‌ربڕیوه بۆ به‌بازاڕكردنی سه‌رجه‌م نه‌وتی عێراق له‌و رێگه‌یه‌وه، هه‌مووان ده‌زانن له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ناتوانین بڕی 400 یان 450 هه‌زرا به‌رمیلی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام به تێپه‌ڕبوونی كات و به‌شێوه‌یه‌كی پله‌دار ده‌توانین بڕی هه‌نارده‌كردن زیاد بكه‌ین، كه له‌وانه‌یه بگاته 500 هه‌زار به‌رمیلیش. به‌م شێوه‌یه ئێمه ئاماده‌ین بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و هاوكات گرێبه‌سته‌كانی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ش نوێ ده‌كه‌ینه‌وه كه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه.
كوردستان24: ئه‌م بابه‌ته به لای كۆمپانیاكانه‌وه خاڵێكی گرنگه، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ گوته‌بێژی كۆمپانیاكانی ئه‌پیكۆر گفتوگۆمان كردووه و ئه‌وان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه گرێبه‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان یاسایین و كێشه‌یان نییه و ده‌یانه‌وێ كاری خۆیان بكه‌ن و درێژه‌ی پێ بده‌ن، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئێوه ئه‌م گرێبه‌ستانه هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه یاخود چه‌ند خاڵێكی لێ هه‌موار ده‌كه‌نه‌وه و دواتر گرێبه‌ستێكی نوێ واژۆ ده‌كه‌نه‌وه و هه‌روه‌ها چۆن باستان لێ كردووه؟
عه‌مار عەنبەکی: گرێبه‌سته‌كان لایه‌نێكی یاساییان هه‌یه، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش داوامان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی داتاكان سه‌باره‌ت به گرێبه‌سته‌كان بخه‌نه به‌رده‌ستمان، بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری له‌باره‌ی میكانیزمه‌كانیانه‌وه بزانین، چونكه سروشتی گرێبه‌سته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان له‌گه‌ڵ سروشتی گرێبه‌سته‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان جیاوازه، بۆیه پێویسته زه‌مینه‌سازییه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك یاسا به‌سه‌ریاندا جێبه‌جێ بكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پشتیوان به خوا له زووترین كاتدا ده‌گه‌ینه دوایین بڕیار و چاره‌سه‌ر به‌تایبه‌ت له باره‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، كه هاوكات ئه‌وانیش ئاماده‌یی خۆیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ربڕیوه، به‌تایبه‌ت كه له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌كدا نییه به شێوازی جیاواز گرێبه‌ست ئه‌نجام بدات، كه دواجار ئه‌مه زیان به عێراق ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها تا چه‌ند په‌له له‌و بابه‌ته بكرێت له به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و هه‌رێمی كوردستان دایه.
كوردستان24: سه‌باره‌ت به قه‌رزی كۆمپانیاكان، وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن قه‌رزه‌كه‌یان یه‌ك ملیار دۆلاره و ده‌ڵێن تاوه‌كو قه‌رزه‌كه وه‌رنه‌گرنه‌وه كار ناكه‌ن، ئایا ئه‌م بابه‌ته چۆن چاره‌سه‌ر كراوه؟
عه‌مار عەنبەکی: ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی داراییه‌وه هه‌یه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به وه‌زاره‌تی نه‌وته‌وه نییه، بۆیه هه‌ر وه‌زاره‌تێك له بواری خۆیدا تاووتوێی ئه‌و بابه‌ته ده‌كات.
كوردستان24: ئایا له سه‌ره‌تای هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستاندا به قه‌باره‌ی چه‌ند به‌رمیل ده‌توانن ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌ستپێبكه‌نه‌وه؟
عه‌مار عەنبەکی: هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌ر له راگرتنی له 400 هه‌زار به‌رمیل زیاتر بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دیار نییه كه ئاخۆ به چ بڕێك ده‌بێت؟ به‌ڵام ره‌نگه ئه‌و بڕه‌ی پێشوو نه‌بێت، به‌ڵكو رۆژ دوای رۆژ بڕه‌كه زیاتر ده‌بێته‌وه تا ده‌گاته ئه‌و ژماره‌یه‌ی پێشتر هه‌نارده ده‌كرا.
كوردستان24: پێشبینی ده‌كه‌ن هه‌نارده‌كردنه‌وه‌كه به 100 هه‌زار به‌رمیل ده‌ستپێبكاته‌وه؟
عه‌مار عەنبەکی: ناتوانم به دیاریكراوی ژماره‌یه‌كت له‌و باره‌یه‌وه پێ بده‌م، به‌ڵكو ئێمه پشت به زانیاری و داتاكانی به‌ر له راگرتنی هه‌نارده‌كردنه‌كه ده‌به‌ستین، به‌ڵام پشتیوان به خوا هه‌وڵ ده‌ده‌ین له زووترین كاتدا ئاستی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بگه‌یه‌نینه هه‌مان ئاستی پێشووی.
كوردستان24: پێشتر به‌نده‌ری جه‌یهان به ئێوه‌یان راگه‌یاندبوو كۆگاكانیان پڕ بووه له نه‌وت و ناتوانن چیدیكه نه‌وت وه‌ربگرن، ئایا ئه‌و بابه‌ته له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركی چاره‌سه‌ر كراوه، واتا كۆگاكانیان به‌تاڵ كراوه‌ته‌وه و ئاماده‌ن بۆ وه‌رگرتنی نه‌وت؟
عه‌مار عەنبەکی: هیچ كێشه‌یه‌ك له به‌رده‌م هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان نه‌ماوه، چ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به هه‌نارده‌كردنه‌وه یان كۆگاكانی توركیاوه هه‌بێت، به‌ڵكوو هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بابه‌ته كراوه، ته‌نانه‌ت له كاتی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیادا هیچ زیانێك به كۆگاكانی نه‌وت نه‌گه‌یشت، ئه‌وه‌ی من زانیارییم هه‌بێت توركیا هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌شی چاك كردووه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌كیان هه‌بووبێت. ئاشكراشه كه هه‌ر بابه‌تێكی له‌و شێوه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌بووبێت، لایه‌نی توركی زیاتر له ئێمه خه‌می بووه و هه‌وڵی داوه به زووترین كات كێشه‌كانی تایبه‌ت به‌و بابه‌ته چاره‌سه‌ر بكات بۆ ئه‌وه‌ی كۆگاكانی به‌تاڵ بكات و پێشوازی له هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت بكاته‌وه.
كوردستان24: رێكخراوی ئۆپیك به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان عێراقی پابه‌ند كردووه به كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت له به‌رامبه‌ریشدا ئێوه ده‌تانه‌وێت ئاستی هه‌نارده زیاد بكه‌ن، ئایا ئه‌مه كێشه‌تان بۆ دروست ناكات؟
عه‌مار عەنبەکی: پێویسته ئێمه به رێككه‌وتنه‌كانی ناو رێكخراوی ئۆپیك پابه‌ند بین به‌تایبه‌تی كه عێراق تێیدا ئه‌ندامه، ئێمه پابه‌ندی بڕیاره‌كانی رێكخراوه‌كه‌ین بۆ سه‌قامگیری وزه، هه‌روه‌ها ئه‌و بابه‌ته به هیچ شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرسی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه نابێت.
كوردستان24: سه‌باره‌ت به پرسی غاز له هه‌رێمی كوردستان چۆن گفتوگۆتان كرد؟
عه‌مار عەنبەکی: ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی له ماوه‌ی دوو رۆژدا كراون زۆر به‌رهه‌مدار و ئه‌رێنی بوون، سوپاسگوزاری لایه‌نی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانین، به‌تایبه‌ت كه پێشوازی و نیازپاكییه‌كی زۆریان له شاندی حكومه‌تی عێراق نیشان دا. له راستیدا ئه‌م كۆبوونه‌وانه تایبه‌ت بوون به به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، بۆیه هیچ بابه‌تێكی تایبه‌ت به غاز باس نه‌كراوه، به‌ڵام له كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتوودا باسی ئه‌م بابه‌ته‌ش ده‌كرێت به‌تایبه‌ت كه ئه‌مه‌ش بابه‌تێكی گرنگه، به‌ڵام له ئێستادا ته‌نیا بابه‌ته‌كه كه قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه، بابه‌تی نه‌وت بووه و ئه‌نجامی ئه‌رێنیشی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.