خالید ده‌بونی: دوای هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر حه‌لبووسی ره‌نگه له داهاتوو سزا بدرێت
K24 – هەولێر:
تایبه‌ت به بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی، له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی محه‌ممه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی، خالید ده‌بونی گوتەبێژی بەرەی رزگاری و گەشەپێدان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئه‌م جۆره قه‌یران و ململانێیانه له عێراق سوپرایز و شتی نوێ نیین. گوتیشی: "دوای هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر حه‌لبووسی، ره‌نگه له داهاتوو سزا بدرێت".
ده‌بونی راشیگه‌یاند، له دۆسییه‌كه‌ی حه‌لبووسی پێشێلكاری یاسایی هه‌بووه و له‌لایه‌ن پاسه‌وانانی په‌رله‌مانی عێراق توندوتیژی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كراوه، جیا له‌وه‌ش ساخته‌كاری له بڕیاره‌كان كراوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لێكه‌وته‌كانی دوورخستنه‌وه‌ی حه‌لبووسی په‌یوه‌ندی به ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه هه‌یه، سبه‌ی كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بزانین چ بڕیارێك له‌وباره‌وه ده‌ده‌ن.
باسی له‌وه‌شكرد، بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی سه‌ركۆنه‌ی راسته‌قینه و تۆمه‌ته بۆ حه‌لبووسی، ره‌نگه دوای هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی سزا بدرێت.
روونیشیكرده‌وه، دۆسییه‌یه‌كی دیكه دژی حه‌لبووسی بۆ دادگای فیدراڵی به‌رزكراوه‌ته‌وه، كه بریتییه له رێككه‌وتنی حه‌لبووسی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ئیسرائیلی، ئه‌مه دۆسییه‌یه‌كی سیاسییه.
دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەمساڵ بە فەرمانێک، محەممەد حەلبووسی، بڕیاری دوورخستنەوەی لەیس مستەفا حەممود دلێمی، لە ئەندامێتی پەرلەمانی عێراق دا، پاش دوورخستنەوەی لە ئەندامێتی پەرلەمانی عێراق لە سەرەتای ئەمساڵدا، دلێمی، حەلبووسی بە ساختەکردنی نووسراوی دەست لەکارکێشانەوە تۆمەتبارکرد و كه پێشتر رایگەیاندبوو، نووسراوی دەستلەکارکێشانەوە بە واژۆکراوی بەبێ نووسینی بەروار بنووسێت، ئەمەشی بۆ دوورخستنەوەی بەکارهێناوە.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دوای ئەوەی بە بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراقی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە رایگەیاند، بڕیاڕی دادگای فیدراڵی جێگەی سەرسوڕمانە و، هەروەها دادگای فیدراڵی بەمجۆرە بڕیارانە رێز لە دەستوور ناگرێت.
حەلبووسی لە ساڵی 2018ـەوە سەرۆکی پەرلەمانی عێراقە، هاوکات سەرۆکی حزبی تەقەدوومە. پێشتر و بەر لەوەی ببێتە سەرۆکی پەرلەمان، لە 29ی ئابی 2017، ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار بە زۆرینەی دەنگ حەلبووسی کردە پارێزگار.