ئالان عومەر: دوو بەرهەمم ئامادەیە

ئالان عومەر
ئالان عومەر

K24 - هەولێر

دواى ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر دابڕان‌ و دیار نەمانی لە چاوی كامێرا و پێشكه‌شكردنی كاری هونه‌ری و ده‌ركه‌وتنی له‌ میدیاكاندا، هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئالا‌ن عومەر دەرکەوتەوە و دەڵێت: گەڕانەوەم بۆ کوردستان لە ئێستا بەمیوانی بووە.

ئالان عومەر، هونەرمەند بە کوردستان24ـی گوت: "ماوەیەک وەستان پێویست بوو، پێم باش بوو ماوەیەک کارەکانم رابگرم".

گوتیشی: "دوای چەند ساڵ وەستان، وەک یەکەم چالاکی هونەری گەڕانەوەم بۆ کوردستان لە ئێستا بە میوانی بوو، بەشداربووم لە یەکەم ئیڤێنتی کوردش تالێنت بە سروودێک بۆ کوردستان و گۆرانییەک".

ئالان عومەر دەشڵیت: "ژیان لە هەر شوێنێک بێت سەرقاڵی خۆی هەیە، ژیانکردنیش لە وڵاتی سوید، هەر وەک هەموو هاووڵاتییەک رۆتینە و سەرقاڵم بە کارەکانی رۆژانەم، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بێدەنگی من، مانای ئەوە نییە کە هونەرم پشت گوێ خستبێت، بەڵکو لە پاڵ ئەوەشدا کۆرسی دەنگ و چۆنییەتی بەکارهێنانی لە کاتی گۆرانی گوتندا وەرگرتووە، هەوڵمداوە لە رووی زانستییەوە کار لەسەر دەنگ بکەم، ئەمەش وەک خزمەتکردنێک بە خۆم بە دەنگم ئەنجامی هەبووە".

راشیگەیاند: "کارە هونەرییەکانم سپۆنسەری نییە، تەنیا خۆم هەموو خەرجییەکم لە ئەستۆیە، تەنانەت میلۆدی بەرهەمەکان هەر خۆمم، جگە لە سروودێک بۆ کوردستان کە لە ئاوازی هونەمەند چیا مەدەنییە".

ئاشکراشیکرد، "بۆ ئایندە دوو بەرهەمی دیکەم ئامادەیە، دابەشکردنی میوزیک و ستۆدیۆ چیا مەدەنییە، جگە لەو بەرهەمانە، لە داهاتوو کلیپ بۆ دوو بەرهەمی ئەلبومی 2009 دەکەم".

ئالان عومەر هونەرمەند، خەڵکی شاری سلێمانییە، لە ساڵی 2002 پەیمانگای پزیشکی هەولێری تەواو کردووە، بۆ ماوەیەکی درێژ لە شاری هەولێر نیشتەجێبووە، یەکەم کاری هونەری بۆ ساڵی 1998 دەگەڕێتەوە، تائێستا خاوەنی چەندین ئەلبوومی گۆرانییە و بەردەوامە لە گۆرانی گوتن، ئێستا هونەرمەند دانیشتووی وڵاتی سویدە، ئەو چەند ساڵێکە لە هاوسەرەکەی جیا بووەتەوە و دایکی کچێکە.