پێشمه‌رگه‌ شانه‌ نووستووه‌كانى داعش له‌ناو ده‌بات

بۆ لەناوبردنی ئەو شانه‌ نوستوانە و ڕێوشوێنی توندی یاسایی و ئەمنی دەگیرێتەبەر.
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/792525c1-490c-4e03-be2d-bf6e5b4615e6/tal%20alwerd.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

بەوتەی فەرماندەیەکی پێشمەرگە لەسنوری کەرکووک لەناو گوندەکانی نزیک سەنگەرەکانی پێشمەرگە شانه‌ی نوستوی داعش دروست بووە و داعشیش بە گروپی بچوک بچوک بەکاریان دەھێنێت بۆ ھێرشکردنە سەر سەنگەرەکانی پاڵپشتی پێشمەرگە و ناوچە نەوتیيەکان پێشمەرگەش پلانی تایبەتی ھەیە بۆ لەناوبردنی ئەو شانه‌ نوستوانە و ڕێوشوێنی توندی یاسایی و ئەمنی دەگیرێتەبەر.