ئالۆنسۆ رێگای سه‌ركه‌وتنی لیڤه‌ركوزن ئاشكرا ده‌كات
چابی ئالۆنسۆی راهێنه‌ری یانه‌ی بایر لیڤه‌ركوزنی ئه‌ڵمانی له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی یانه‌كه‌ی رایگه‌یاند هێشتا زووه بۆ ئه‌وه‌ی بیر له پاڵه‌وانبوون بكه‌نه‌وه، گوتیشی خۆیان به ركابه‌ری بایرن میونشن نازانن.
ئالۆنسۆ: بیرۆكه‌ی خۆمان دۆزیوه‌ته‌وه
چابی ئالۆنسۆ راهێنه‌ری ئیسپانی یانه‌ی لیڤه‌ركوزن رایگه‌یاند ئه‌وان بیرۆكه و شێوازی یارییكردنی خۆیان دۆزیوه‌ته‌وه، ده‌شڵێت: ئه‌قڵیه‌تی یاریزانه‌كان و كاری رۆژانه و راهێنان و دارشتنی پلانه‌كان هه‌مووی هۆكارن كه گه‌یشتوون به‌م شێوازی یارییكردنه و پێویستیشه له‌سه‌ری به‌رده‌وام بین.
ئالۆنسۆ گوتیشی: له خولی ئه‌ڵمانی زۆر یانه هه‌یه توند یاریی ده‌كه‌ن، ره‌نگه تووشی زه‌حمه‌تیمان نه‌كه‌نه‌وه و لێیان ببه‌ینه‌وه، به‌ڵام به ماندووبوونێكی زۆر، وامان لێده‌كه‌ن زیاتر له توانای خۆمان خه‌رج بكه‌ین، ئه‌وه‌ش له داهاتوو زیانی بۆمان ده‌بێت و ریتمی یارییكردن ون ده‌كه‌ین، به‌ڵام به‌راستی ئێمه سوورین له‌سه‌ر ركابه‌ری.
ئالۆنسۆ گوتیشی: بوونی یاریزانی وه‌كو شاكا له یاریگه بۆ من زۆر سوودی هه‌یه، تۆ زۆر جار په‌یامه‌كان ده‌گه‌ینیت و پلانه‌كان شیده‌كه‌یته‌وه، به‌ڵام نا‌توانیت له یاریگه ئاماده ببیت، بۆیه زۆر گرینگه سێ یاریزانی به ئه‌زموون له یانه‌كه پلانه‌كان به سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان دابه‌ش بكه‌ن، به‌راستی زووه له ئێستاوه بیر له به‌ده‌ستهێنانی ناسناو بكه‌ینه‌وه، رێگه‌یه‌كی دوورمان له‌پێشه.
ئالۆنسۆ گوتیشی: پێش سه‌ری ساڵ هه‌شت یاریمان هه‌یه، من ته‌نیا بیر له‌و یارییانه ده‌كه‌مه‌وه، جگه له‌وه‌ش له خولی ئه‌وروپی و جامی ئه‌ڵمانیاش یارییمان هه‌یه، ئێمه ئێستا خۆمان به ركابه‌ری بایرن میونشن نابینین، تاكه ركابه‌رمان خۆمانین، ده‌بێت سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ خۆمان ركابه‌ری بكه‌ین ئایا ئه‌و 11 یارییه‌ی ئه‌نجاممان داوه ده‌توانین 30 یاریی دیكه به‌و شێوه‌یه بین و ئاستمان جێگیر بێت، ئایه كه گه‌یشتینه مانگی چوار ئێمه له كوێ ده‌بین، ئامانجی ئێمه ته‌نیا به‌رده‌وامییه.
لیڤه‌ركوزن له كۆی 11 یاری ئه‌م وه‌رزه 10 بردنه‌وه و به‌رامبه‌ربوونێكی هه‌یه و به 31 خاڵ لوتكه‌ی بۆندزلیگای گرتووه، له یۆرۆپالیگیش پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گرتووه.