نزیكه‌ی 40 كه‌س له هه‌رێمی كشمیر به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆوه گیانیان له‌ده‌ستدا
K24 – هەولێر:
پۆلیسی هیند ئاماژه به‌وه ده‌كات نزیكه‌ی 40 سه‌رنشینی پاسێك له رێگه‌یه‌كی شاخاوی له ناوچه‌یه‌كی كشمیر دوای هه‌ڵدێرانیان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 15ـی تشرینی دووه‌می 2023) پۆلیسی هیند رایگه‌یاند، 37 سه‌رنشینی پاسێك له هه‌رێمی كشمیر له رێگه‌یه‌كی شاخاویدا هه‌ڵدێراون و كه‌وتوونه‌ته ناو دۆڵێك و گیانیان له‌ده‌ستداوه.
پۆلیسی هیند روونیشیكردووه‌ته‌وه، جگه له‌گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و 37 كه‌سه، هاوكات 18 سه‌رنشینی دیكه‌ش بریندار بوونه. پۆلیس سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشاوه، كه ترسیان هه‌یه ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌رز ببێته‌وه.
پۆلیسی هیند باسی له‌وه‌ش كردووه، رووداوه‌كه له شارۆچكه‌ی دۆدا بووه كه ده‌كه‌وێته دووری 200 كیلۆمه‌تر له باشووری رۆژهه‌ڵاتی سریناگاری پایته‌ختی هه‌رێمی كشمیر.
پۆلیس هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه رووداوه‌كه به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می شوفێری پاسه‌كه بووه، كه خۆی به به‌ربه‌ستێكی سه‌لامه‌تی رێگاكه كێشاوه و دواتر پاسه‌كه رێڕه‌وی گۆڕیوه و كه‌وتووه‌ته ناو دۆڵێك كه به‌رزییه‌كه‌ی 250 مه‌تره.
ناریندرا مۆدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هیند له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان په‌یامێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و رووداوه‌كه‌ی به "كاره‌سات" ناوبردووه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی بانكی نێوده‌وڵه‌تی له ساڵی 2021، رێژه‌ی 11%ـی مردن له هیند به‌هۆی رووداوه‌كانی هاتووچۆیه، له كاتێكدا ئه‌و وڵاته ته‌نیا خاوه‌نی 1%ـی ئۆتۆمبێله له‌سه‌ر ئاستی جیهان.