وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ره‌نسا: توندوتیژی خێزانی له‌هه‌ڵكشاندایه
K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ره‌نسا ئاماژه به‌وه ده‌كات ده‌زگا جێبه‌جێكاره‌كانی یاسای ئه‌و وڵاته له ساڵی رابردوودا زیاتر له 244 هه‌زار توندوتیژی خێزانیان تۆمار كردووه، كه زۆربه‌یان دژ به ئافره‌تان بووه و رێژه‌كه‌شی به‌راورد به ساڵی 2021 زیاتر بووه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 16ـی تشرینی دووه‌می 2023) وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ره‌نسا راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه "توندوتیژی خێزانی له فه‌ره‌نسا له هه‌ڵكشاندایه". هه‌روه‌ها روونیكردووه‌ته‌وه، توندوتیژی خێزانی له ساڵی 2022 به‌راورد به ساڵی 2021 به رێژه‌ی 15% زیادی كردووه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ره‌نسا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ده‌زگا جێبه‌جێكاره‌كانی یاسای ئه‌و وڵاته له ساڵی رابردوودا زیاتر له 244 هه‌زار و 300 قوربانی توندوتیژی خێزانیان تۆمار كردووه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ره‌نسا باسی له‌وه كردووه، سێ له‌سه‌ر چواری قوربانییه‌كان ته‌مه‌نیان له‌نێوان 20 بۆ 45 ساڵیدایه، به‌ڵام ئه‌وانی ته‌مه‌نیان له‌نێوان 30 بۆ 34 چاڵه، كه رێژه‌ی 17%ـی قوربانییه‌كان پێكده‌هێنن، زۆرترین زیانیان به‌ركه‌وتووه.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ره‌نسا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، سكاڵاكانی توندوتیژی خێزانی له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2016ـوه چه‌ندهێنده زیاد بووه، كه زۆربه‌شیان په‌یوه‌ندی به هاوبه‌شی ژیانی ئێستا یان رابردووی نێوان هاوسه‌رانه‌وه هه‌یه.