په‌رله‌مانی نه‌رویژ داوا له حكومه‌ت ده‌كات ئاماده‌كاری بۆ داننان به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین بكات
K24 - هەولێر:
په‌رله‌مانی نه‌رویژ پێشنیازێك په‌سند ده‌كات كه تێیدا داوا له حكومه‌تی ئه‌و وڵاته ده‌كات ئاماده‌كارییه‌كان ده‌ستپێبكات بۆ داننان به ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی فه‌ڵه‌ستین.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 16ـی تشرینی دووه‌می 2023) په‌رله‌مانی نه‌رویژ پێشنیازێكی په‌سند كرد كه داوا له حكومه‌تی نه‌رویژ ده‌كات ئاماده‌كاری بكات بۆ داننان به ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی فه‌ڵه‌ستین. پێشنیازه‌كه پێی وایه بڕیاری داننان به سه‌ربه‌خۆیی فه‌ڵه‌ستین كاریگه‌ری له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بێت.
له پێشنیازنامه‌كه‌ی په‌رله‌مانی نه‌رویژدا هاتووه "داوا له حكومه‌ت ده‌كرێت ئاماده بێت بۆ داننان به ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی فه‌ڵه‌ستین به‌تایبه‌ت كاتێك ئه‌م داننانه لێكه‌وته‌ی ئه‌رێنی به‌سه‌ر پڕۆسه‌ی ئاشتیدا ده‌بێت، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی ببێته مه‌رجێك بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنی یه‌كجاره‌كی".
پێشنیازنامه‌كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هه‌ردوو پارتی كرێكاران و ناوه‌ڕاست كه حكومه‌تی كه‌مینه‌ن، پێشكه‌ش كرابوو، به‌ڵام به زۆرینه‌یه‌كی به‌رفراوان په‌سند كرا و پارتی پارێزگاران كه گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆنه له‌گه‌ڵ پارته‌كانی دیكه‌ی ناو په‌رله‌مان، په‌سندیان كرد و ده‌نگیان پێ دا.
رۆژی (چوارشه‌ممه 15ـی تشرینی دووه‌می 2023) پیدرۆ سانشێز، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسپانیا رایگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئیسپانیا و ئه‌وروپا چڕ ده‌كاته‌وه له‌پێناو داننان به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین.
پێشتریش په‌رله‌مانی ئیسپانیا له 2014ـدا داوای كرد دان به سه‌ربه‌خۆیی فه‌ڵه‌ستین و ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین بنرێت و هه‌ریه‌ك له ئیسرائیلییه‌كان و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ببنه خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆیان.
زیاتر لە مانگێک تێدەپەڕێت بەسەر هێرشی چەکداری بزووتنەوەی حەماسی فه‌ڵه‌ستینی بۆ سەر ئیسرائیل کە لە ئەنجامدا زیاتر لە 1400 ئیسرائیلی کوژراو و زیاتر له هه‌زار برینداریشی لێ كه‌وته‌وه، هەروەها زیاتر لە 240 ئیسرائیلی وەک بارمتە لەلایەن ئەو بزووتنەوەیەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
ئیسرائیل وەکو تۆڵەکردنەوەیەک، زیاتر لە مانگێکە پێگەکانی حەماس لە غەززە بۆردوومان دەکات، ئەمە بێجگە لەو هێرشە زەوینییەی بۆ سەر شارەکە دەستپێکردووە. وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە غەززە دەڵێت، بەهۆی بۆردوومانەکانەوە، زیاتر لە 11 هەزار هاووڵاتی سڤیل کوژراون و زیاتر لە 30 هەزاری دیکەش بریندارن.
هاوکات تەندروستیی غەززە ئاشکرایکردووە، لە 07ـی ئۆکتۆبەرەوە تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 135 دامەزراوەی تەندروستی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بەئامانج گیراون و 23 نەخۆشخانەش لەکارکەوتوون.