وەزارەتی دارایی روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

K24 – ھەولێر

لە راگەیاندراوێكدا وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان سەبارەت بە مووچەی پێشمەرگە خانەنشینكراوەكان رایگەیاند، ھیچ جیاوازیەك نییە لە وادەی دابەشكردنی پێشمەرگە خانەنشینكراوەكان لە ھەر شۆڕش بن، لە ھەرسێ پارێزگای ھەولێر و دھوك و سلێمانی لە یەك كاتدا مووچە دابەش دەكرێت.

ئەم روونكردنەوەی وەزارەتی دارایی لە كاتێكدایە كە لەچەند رۆژی رابردوو لەھەندێك راگەریاندن بڵاوكراوەتەوە كە جیاوازی لە دابەشكردنی پێشمەرگە خانەنشینكراوەكان دەكرێت.

دەقی روونكردنەوەی وەزارەتی دارایی

ئێمه‌ له‌ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى به‌ پێویستمان زانی ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ بخه‌ینه‌ڕوو:-

سه‌باره‌ت به‌  پێشمه‌رگه‌ی  خانه‌نشین كراو چ به‌ناوی پێشمه‌رگه‌ی (ئه‌یلول) یان (دێرین) یاخود (گوڵان) بێت، هه‌ر هه‌موویان له‌ چوار چێوه‌ى خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه‌ن، له‌ هه‌ر سێ پارێزگاكانى هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانى، هیچ جیاوازیه‌ك نیه‌ له‌ ڕووی به‌رواری پێدانی مووچه‌كانیان، وه‌ هه‌ركاتێك مووچه‌ی خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش كرابێت، هه‌موویان له‌ یه‌ك كات دا  به‌ بێ جیاوازی مووچه‌كانیان به‌ بێ پاشه‌كه‌وت خه‌رج كراوه‌.