كاروان میراوده‌لی: ئاماده‌كاریمان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی شه‌پۆلی بارانبارین كردووه
K24 – هەولێر:
شه‌پۆلێكی به‌هێزی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه، هاوكات گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر جه‌خت ده‌كاته‌وه هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی پێویستیان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو كردووه.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 18ـی تشرینی دووه‌می 2023) كاروان میراوده‌لی، گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌و شه‌پۆله بارانبارینه چاوه‌ڕوانكراوه‌ی رۆژانی یه‌كشه‌ممه تاوه‌كوو سێشه‌ممه‌ی داهاتوو، تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، به پێی پێشبینی و زانیارییه‌كان له دوای نیوه‌ڕۆی سبه‌ی یه‌كشه‌مه‌وه كه‌شوهه‌وا له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاڵۆز ده‌بێت و كاریگه‌رییه‌كانی تاوه‌كو رۆژی سێشه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت.
گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، وه‌كو به‌رگری شارستانی هه‌ولێر هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی پێویستیان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و شه‌پۆله و شه‌پۆله‌كانی دیكه‌ی بارانبارین كردووه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پلانی گونجاویان داناوه.
كاروان میراوده‌لی باسی له‌وه‌ش كردووه، له چوار تیمی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر كه هه‌ردوو قه‌زای كۆیه و شه‌قڵاوه‌ش ده‌گرێته‌وه، سێ تیمیان به ته‌واوه‌تی بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك ئاماده‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی له پشوو و مۆڵه‌تیشدان، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه ده‌گه‌ڕێنه‌وه ئه‌ركه‌كانیان.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، ره‌وشه‌كه ئاسایی ده‌بێت و مه‌رج نییه هه‌ر شه‌پۆلێك بێت، مه‌ترسی لافاو له‌گه‌ڵ خۆی بێنێت. جه‌ختیشیكرده‌وه هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه دووباره نه‌بنه‌وه كه ساڵی 2021 له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی هه‌ولێر روویاندا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "لە ئەنجامی کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریای سپى ناوەڕاست لەسەر هەرێمى کوردستان، پێشبینى دەکرێت کەوا رۆژى یەک شەممە بارانبارین لەسەر تەواوى ناوچەکەمان بەشێوەى مام ناوەند دەست پێ‌بکات، لەکاتەکانی شەوى یەکشەممە لەسەر دووشەممە کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى ئاماژە پێکراو قوڵتر دەبێتەوە رێژەى دابارینەکە زیاد دەکات هەندێ جار هەورە تریشقەى لەگەڵ دادەبێت، خێرایی باش چالاک دەبێت بۆ سەروى 35 کیلۆمەتر لە یەک کاتژمێردا، سەرەتا لە سنوورى پارێزگاى دهۆک دەست پێدەکات پاشان کاریگەریەکەى درێژ دەبێتەوە بۆ سنوورى پارێزگاکانى هەولێر و سلێمانى و تەواوى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان ".
کەشناسی روونیکردەوەتەوە: "لە بەرە بەیانى رۆژى دووشەممە لەگەڵ بەهێزبوون و چالاک بوونى کاریگەرى ئەم شەپۆلە بارانبارین بەشێوەى لێزمە باران دەبێت ئەگەرى بەرزبوونەوەى ئاستی ئاو هەیە لە هەندێک ناوچەکانى هەرێمى کوردستان وەکو ئامێدى، چمانکێ، شێڵادزە، سەنتەرى پارێزگاى هەولێر، بەحرکە، خەبات، هیران، قوشتەپە، چەمچەماڵ، دەربەندیخان، مەیدان".
لە دوای نیوەڕۆى رۆژى دووشەممەوە بارا بارین مام ناوەند دەبێت و بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان دەبارێت و پلەکانى گەرما بەشێوەیەکى بەرچاو دادەبەزێت کە لەنێوان (5 – 8) پلەى سیلیزى".
لە راپۆرتی کەشناسی هاتووە: "کاریگەرى ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە تا ئێوارەى رۆژى سێشەممە بەردەوامى هەیە و باران بەشێوەى پچڕ پچڕ دەبێت ".