له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شانۆی شه‌قام له كه‌ركووك قه‌ڵغانی رێزلێنان ده‌به‌خشرێته ژمارەیەک هونه‌رمه‌ند
K24 – هەولێر:
بڕیاره له سێیه‌م رۆژی حه‌وته‌م فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شانۆی شه‌قام له كه‌ركووك قه‌ڵغانی رێزلێنان ببه‌خشرێته حه‌وت هونه‌رمه‌ندی دیاری بواری شانۆ و نواندن.
بڕیاره رۆژانی (19، 20، 21ـی تشرینی دووەمی 2023)، به به‌شداری بیست و چوار تیپی شانۆیی (كوردستان، عێراق، سووریا، ئێران، جه‌زائیر، تونس و ئیتاڵیا)، به چاودێری حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان حه‌وته‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شانۆی شه‌قام له شاری كه‌ركووك به‌ڕێوەدەچێت.
له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی فێستیڤاڵه‌كه‌دا، جگه له نمایشی شانۆ، رێوڕه‌سمی ناساندن بۆ چه‌ند كتێبێك ده‌كرێت و هه‌شت شانۆكاری به ئه‌زموونیش به‌شداری پانێلێكی تایبه‌ت به هونه‌ری شانۆ و ئه‌زموونه‌كانیان له‌و بواره‌دا پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
بڕیاره له سێیه‌م رۆژی فێستیڤاڵدا، خه‌ڵات و قه‌ڵغانی رێزلێنان ببه‌خشرێت به هه‌ریه‌ك له هونه‌رمه‌ندان "گه‌زیزه عومه‌ر، حه‌مه‌سوار محه‌ممه‌د، د. كه‌ریم خه‌نجه‌ر، شیراز عه‌زیز، سه‌ربه‌ست ئه‌حمه‌د، حه‌یده‌ر عه‌بدولڕه‌حمان و سه‌لام زه‌نگه‌نه".