بۆ بەهاناوەچوونی هاووڵاتییان؛ ژمارەکانی هێلی گەرمی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە راگەیەندرا

شاری سلێمانی - وێنە: ئەرشیف
شاری سلێمانی - وێنە: ئەرشیف

K24 - سلێمانی:

سەنتەری هەماهەنگی هاوبەش پارێزگای سلێمانی هاووڵاتییانی سلێمانی و دەوروبەری ئاگادارکردووەتەوە، لەکاتی هەبوونی مەترسی لافاو و کۆبوونەوەی ئاو لەنێو ماڵ و شوێنە گشتییەکان یان هەر جۆرە رووداو و حاڵەتێکی نەخوازراو پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە "100" کە بۆ ماوەی 24 کاتژمێر بە بەردەوامی لەکاردایە. 

رۆژی یەکشەممە (19ـی تشرینی دووەمی 2023) سەنتەری هەماهەنگی هاوبەشی پارێزگای سلێمانی، هاووڵاتییانی پارێزگاکە و دەورەبەری ئاگاداردەکاتەوە، لەکاتی هەبوونی مەترسی لافاو و کۆبوونەوەی ئاو لەنێو ماڵ و شوێنە گشتییەکان یان هەر جۆرە رووداو و حاڵەتێکی نەخوازراو پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە "100" کە بۆ ماوەی 24 کاتژمێر بە بەردەوامی لەکاردایە. 

هاوکات ئاماژەی بەوەشکردووە، لە پارێزگای هەڵەبجە و قەزا و ناحییەکانی دیکە، هاووڵاتییان دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەی لای خوارەوە:

پارێزگای هەڵەبجە: 07705047008

رانیە: 07705047007

پێنجوێن:07705047004

کەلار:07705047002

چەمچەماڵ:07705047009