بۆ به‌رگرتن له روودانی لافاو ئه‌مشه‌و له ته‌واوی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كاری كراوه
K24 – هەولێر:
ئه‌مشه‌و ته‌واوی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاو، له ئاماده‌باشیدان.
شه‌یما بایز په‌یامنێری كوردستان24 له‌هه‌ولێر رایگه‌یاند، ته‌واوی دام و ده‌زگا حكومییه‌كانی سنووری شاری هه‌ولێر ئه‌مشه‌و له ئاماده‌باشیدان، بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری هاووڵاتیان له‌و شوێنانه بكه‌ن، كه مه‌ترسی لافاویان له‌سه‌ره.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه، ئیسلام یوسف په‌یامنێری كوردستان24 له زاخۆ رایگه‌یاند، به‌هۆی مه‌ترسی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی خابوور، ئه‌و ماڵانه‌ی كه ده‌كه‌ونه ده‌وروبه‌ری ئه‌و رووباره، مه‌ترسییان ده‌كه‌وێته‌سه‌ر، بۆیه تیمه‌كانی شاره‌وانی و به‌رگری شارستانی له ئاماده‌باشیدان.
تایبه‌ت به كه‌شوهه‌وای سلێمانی، ئارام به‌ختیار په‌یامنێری كوردستان24 له‌و شاره رایگه‌یاند، تاكو ئێستا بارانبارین نه‌گه‌یشتووه‌ته سنووری پارێزگای سلێمانی، پێشبینییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كاتژمێر 2:00ـی به‌ره‌به‌یان بارانبارین له سلێمانی ده‌ستپێبكات.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی كه خزمه‌تگوزارییان كه‌متره، ساڵانه ئاو تێیدا كۆده‌بێته‌وه و ده‌بێته لافاو و له‌و شوێنانه ئاماده‌كاری كراوه.
تایبه‌ت به كه‌شوهه‌وای دهۆك، ماهیر شنگالی په‌یامنێری كوردستان24 له دهۆك رایگه‌یاند، زۆرترین بارانی ئه‌مشه‌و له دهۆك بووه، پله‌كانی گه‌رما به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیووه، تیمه‌كانی شاره‌وانی و به‌رگری شارستانی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌مشه‌و له ئاماده‌باشیدان.
ئاری حوسێن په‌یامنێری كوردستان24 له ئاكرێ له‌مباره‌یه‌وه گوتی: "له كاتژمێر 4:00ـی ئێواره‌وه بارانبارین له ئاكرێ ده‌ستیپێكردووه و پله‌كانی گه‌رما دابه‌زیون".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی له رێگه‌ی سێ تیمه‌وه ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ ئه‌مشه‌و كردووه.
ئاراس ئه‌مین په‌یامنێری كوردستان24 له ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین ده‌ڵێت: "سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین ناوچه‌ی بارانی مسۆگه‌ری پێده‌گوترێت، ئه‌و ناوچه‌یه به‌رزه له رووی ده‌ریاوه، بارانی زۆر تێدا ده‌بارێت، جیا له‌وه‌ش پله‌كانی گه‌رما گه‌یشتووه‌ته 14 پله‌ی سیلیزی و پێشبینی ده‌كرێت به‌فربارین له ناوچه شاخاوییه‌كان بارێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكیشدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاو- ژوری ئۆپەراسیۆنی لافاو، رایگه‌یاند، ئاماژە بە پێشبینییە بەهێزەکان بۆ شەپۆلی چڕی بارانبارین و ئەگەری هەڵسانی لافاو لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، تکایە هەمو لایەک بە وردی چاودێری دۆخی باران و لافاو بکەن، خۆتان و ماڵاتتان لە کەنار رووبار و چەمەکان دووربكه‌ونه‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی راسپێردران، سەرجەم تیمەکانی فریاکەوتن و ئەمبوڵانس و نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن ئامادەکاری بکەن، لە ئەگەری روودانی لافاو یان ھەر روداوێکی دیکە، لە ئامادەباشی دابن و بەھانای ھاووڵاتیانەوە بچن و تیمەکان لەسەر ھێڵ بن.
ئەمڕۆ یەكشەممە بارانبارنی مام ناوەند له‌هه‌رێمی كوردستان دەستیپێكرد و پاشان لێزمەباران و هەورەتریشقە لە کاتەکانى ئێوارەدا لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و سنوورى پارێزگاى دهۆک زیاد بوو.
لە درەنگانی شەودا، کاریگەریی ئەم شەپۆلە دەگاتە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى راپەڕین، زۆرترین رێژەى دابارین لە پارێزگاى دهۆک (شیلادزێ، ئامێدى، چەمانکى و ئاکرێ) دەبێت.
هاوکات سبه‌ی دووشەممە، ئاسمان بە گشتی هەور و باراناوی دەبێت، لە هەموو ناوچەكانی هەرێمی كوردستان لێزمەبارانى بەردەوام و هەندێ کات مامناوەند دەبێت. شەپۆلێکى بەفربارین ناوچە شاخاوییەكانیش دەگرێتەوە و کاریگەریى ئەم شەپۆلە لە درەنگانی شەودا لاواز دەبێت. (هه‌روه‌ك كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی پێداوه).
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی بەرزی رێژەی پێشبینیکراوی بارانبارینی سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، بە راوێژ لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و پارێزگارە بەڕێزەکان و ئیدارە سەربەخۆکان، بڕیاردرا سبەی، لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ناوەندەکانی خوێندنی ناحکومی بکرێتە پشوو.
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان داواکارە لە هاونیشتیمانییان پابەندی رێکار و رێنماییەییە خزمەتگوزارییەکان بن و نزیک نەبنەوە لە رووبار و ئەو شوێنانەی ئاستی ئاوییان بەرز دەبێتەوە و، لەکاتی ناچاریشدا نەبێت هاتووچۆی رێگاکانی دەرەوە نەکەن.
هەورامانی سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا، تیمەکانی بەرگری شارستانی لە ئامادەباشیدان بۆ هەر حاڵەتێکی فریاگوزاری.
رێژه‌ی بارانبارین له‌ماوه‌ی 12 كاتژمێری رابردوودا:
بەگوێره‌ی زانیارییەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێژەی بارانبارین لە ماوەی 12 کاتژمێردا لە هەرێمی کوردستان بەو شێوەیە بووە.
هەولێر 13.6
پیرمام17.7
دهۆک14.2
زاخۆ 13.9
چەمچەماڵ دڵۆپ دڵۆپ
کەرکووک دڵۆپ دڵۆپ
شەمامک 10.9
ئاکرێ 23.8
بامەڕنێ 26.4
بارزان 22.0
حاجی ئۆمەران 8.6
خەبات 4.0
مانگێش 11.4
سۆران 9.2
باتوفە 10.4
مێرگەسۆر 18.4