حكومه‌تی عێراق بڕیارێكی نوێ بۆ دابه‌زاندنی به‌های دۆلار ده‌رده‌كات

K24 - هەولێر:
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21ـی تشرینی دووه‌می 2023 كۆبووه‌وه، تێیدا كۆمه‌ڵێك بڕیار و راسپارده‌ی ده‌ركرد.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا، ئاسانكاری بۆ هاورده‌كردنی زێڕ، ئۆتۆمبێل، مۆبایل و جگه‌ره به دۆلار و نرخی دیاریكراوی بانكی ناوه‌ندی عێراق (131000) هه‌زار دینار ئه‌ژماربكات و بە شێوەیەک کە ئاسانکاری بۆ هاوردەکارانی ئەم کاڵایانە بۆ بەدەستهێنانی پارە بە دراوی بیانی بە نرخی ئاڵوگۆڕی فەرمی ده‌كات و رێگرییش دەکات لە کڕینی دراوی بیانی لە بازاڕی نافەرمیدا.
پێشتریش پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق به کوردستان24، راگەیاندبوو، "سەرکەوتن بۆ دینارە".
عه‌لاق راشیگەیاندبوو، لەکۆتایی ئەمساڵدا خەڵک دەزانێت چەند هەنگاوی گرنگمان ناوە، بەهای دینار جێگیر دەبێت بەڵام پەیوەستە بە کاتەوە.
هاوکات پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، لەبارەی دیاردەی سپیکردنەوەی پارە و فێڵکردن لە رێگەی بانکە تایبەتەکانەوە کە دوای سنووردارکردنی پرۆسەی حەواڵەکردن و مامەڵەکردن بە پارەی کاشەوە زیاتربووە، ئاماژەی بەوەشکردبوو، بە زووترین کات چارەسەری بۆ دەدۆزرێتەوە و ئاشکرایکردبوو، لیژنەیەکی تایبەتیان بۆ ئەو بابەتە دروستکردووە.