هونەرمەندێکی بەنێوبانگی رووسیا بەهۆی بۆردومانی ئۆکرانیا گیانی لەدەستدا

K24 - هەولێر

پاولینا مێنشیخ خانمە ئەکتەر و دەرهێنەری رووسیا لە ئەنجامی بۆردومانی هێزەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر کۆماری دۆنێتسک گیانی لەدەستدا.

ئەکتەری ناوداری ئەمەریکی دێنیس لاڤرێنتیڤ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ڤیکۆنتاکت نووسیویەتی: "تازە پەیامێکم لە دۆنێتسکەوە پێگەیشتووە کە هاوڕێی ئازیزم، دەرهێنەر و مامۆستا پاولینا مێنشیخ لە کاتی پێشکەشکردنی نمایشێکی هونەریدا لە تۆپبارانەکانی ئۆکرانیا گیانی لەدەستداوە".

هەروەها ستۆدیۆ- شانۆی "پۆرتاڵ" کۆچی دوایی ئەو خانمە ئەکتەرەی راگەیاند، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە بەرهەمێکی داهاتووی میوزیکاڵی فانتازیا "دوا تاقیکردنەوە" تایبەت دەبێت بە یادی ئەم ئەکتەرە.

ئەناستاسیا تسیپێنکۆ، هاوکارەکەی مێنشیخ، گوتی: لە 19ـی ئەم مانگە لە ئەنجامی تۆپبارانکردنی کۆماری دۆنێسک، پاولینا لەکاتی پێشکەشکردنی نمایشێک بۆ سەربازان گیانی لەدەستدا.

جێگای سەرنجە کە پاولینا مێنشیخ، لە ساڵی 1972 لە مۆسکۆ لەدایک بووە، دەرهێنەری شانۆی لێگێ ئارتیس و نێژن بووە، هەروەها دەرهێنەری نمایشی "دوا تاقیکردنەوە" بووە. لە نێو ئەو نمایشانەی کە پێشکەشی کردبوو، "رێگای بەرلین"، "سەماکردن بۆ هەمیشە"، "خەونێک دەربارەی ئیڤان کوپالا" و چەندین بەرهەمی دیکەی هەبوو.