سوودانی و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاووتوێی هه‌نارده‌ی نه‌وت له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان ده‌كه‌ن
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پێشوازی له وه‌زیری وزه و سامانه سرووشتییه‌كانی توركیا ده‌كات و تاووتوێی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت ده‌كه‌نه‌وه له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 22ـی تشرینی دووه‌می 2023) محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پێشوازی له ئالپئارسلان بایراكدار، وه‌زیری وزه و سامانه سرووشتییه‌كانی توركیا و شاندی یاوه‌ری كرد.
هه‌ردوولا له دیداری نێوانیاندا، تاووتوێی په‌یوه‌ندیی و هاریكارییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتیان كرد، هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی هه‌ردوو وڵات كرا سه‌باره‌ت به دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی هاوبه‌شی ئابووری و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له دیداره‌كه‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر ئاماده‌یی عێراق كردووه‌ته‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت. هه‌روه‌ها دووپاتیكردووه‌ته‌وه عێراق سه‌باره‌ت به‌و دۆسیه‌یه و سه‌رجه‌م دۆسیه‌كانی دیكه پشت به چاره‌سه‌رییه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ی پشتئه‌ستوور به ده‌ستوور ده‌به‌ستێت.
به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه تایبه‌ت بووه به پرسی ئاو و پشكی عێراق به‌كارهێنانی ئاو به‌تایبه‌تی له بواری كشتوكاڵ. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سوودانی به وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی توركیای راگه‌یاندووه، عێراق هیواخوازه سه‌باره‌ت به ئاو هاریكاری زیاتر له‌نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره له ئارادا بێت.