فینله‌ندا داخستنی ده‌روازه سنوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ رووسیا راگه‌یاند
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی فینله‌ندا رایده‌گه‌یه‌نێت وڵاته‌كه‌ی جگه له یه‌ك ده‌روازه، سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ رووسیا داده‌خات، هاوكات مۆسكۆ تۆمه‌تبار ده‌كات به هاندانی كۆچبه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی روو له وڵاته‌كه‌ی بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 22ـی تشرینی دووه‌می 2023) پێتری ئۆرپۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی فینله‌ندا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی بڕیاری دا سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كانی جگه له ده‌روازه‌ی رایا یۆسێپی له‌گه‌ڵ رووسیا دابخات.
سه‌رۆكوه‌زیرانی فینله‌ندا هه‌روه‌ها حكومه‌تی رووسیای به هاندانی كۆچبه‌ران تۆمه‌تبار كرد بۆ ئه‌وه‌ی روو له فینله‌ندا بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌سه‌ر سنووره‌كان كۆیان ده‌كاته‌وه.
رۆژی (سێشه‌ممه 14ـی تشرینی دووه‌می 2023) سه‌رۆكوه‌زیرانی فینله‌ندا رایگه‌یاند، رووسیا به‌ئه‌نقه‌ست رێگه به كۆچبه‌رانی نایاسایی ده‌دات سنووره‌كانی وڵاته‌كه‌ی ببه‌زێنن، ئامانجیشی له‌و كاره تێكدانی سه‌قامگیری وڵاته‌كه‌یه‌تی.
سه‌رۆكوه‌زیرانی فینله‌ندا جه‌ختیكربووه‌وه، وڵاته‌كه‌ی ئه‌و كاره‌ی رووسیا به كارێكی مه‌به‌ستدار ده‌زانێت، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی فینله‌ندا ئامانجیه‌تی سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ رووسیا پارێزراو بن.
فینله‌ندا له‌گه‌ڵ رووسیا 1340كم سنووری هاوبه‌شی هه‌یه. پێشتریش له نیسانی ئه‌مساڵدا مۆسكۆ رایگه‌یاندبوو رێككاری پێچه‌وانه له به‌رامبه‌ر هێلسنكی ده‌گرێته به‌ر به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی فینله‌ندا چووه ناو هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌نتیك (ناتۆ) و پێی وابوو فراوانبوونی ناتۆ له‌سه‌ر سنووره‌كانی، مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی رووسیا دروست ده‌كات.
له‌لای خۆیه‌وه ماری رانتانین، وه‌زیری ناوخۆی فینله‌ندا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندبوو، حكومه‌ت وه‌زاره‌ته‌كه‌یانی راسپاردووه بۆ ئاماده‌كردنی زنجیره‌یه‌ك پڕۆژه‌پێشنیازی تایبه‌ت به رێككاره‌كان بۆ سنوورداركردنی جووڵه‌ی هاتووچۆی سنووره‌كان، كه ره‌نگه رێككاره‌كان بگه‌نه ئاستی داخستنی سنوور له‌گه‌ڵ رووسیا.