ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتبار دەستگیرده‌كات كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان خاوه‌نی چه‌ند كه‌ناڵێكی به‌دڕه‌وشتی بوون
K24 – هەولێر:
ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تبار راده‌گه‌یه‌نێت، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان خاوه‌نی چه‌ند كه‌ناڵێكی به‌دڕه‌وشتی بوون و بازرگانییان به ئافره‌تان كردووه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 22ـی تشرینی دووه‌می 2023)، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، وێڕای هه‌ڕه‌شه‌كردن له خه‌ڵك، چه‌ند كه‌سێكی دوور له ره‌وشت و داب و نه‌ریت، به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ (لایڤ) له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بانگه‌شه‌یان بۆ كاری به‌دڕه‌وشتی كردووه.
ئاسایشی هه‌ولێر هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، "دوای بەدواداچوون لەلایەن هێزەکانمان و بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، توانرا دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ز ، م ، ع ) و ( أ ، ق ، أ) دەستگیربکەین، لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت، خاونی چەند کەناڵێکن لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تێلێگرام.
ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، تۆمه‌تباره‌كان چه‌ندین گرتەی ڤیدیۆیی ئافرەت و پیاویان لابووه و لەبەرامبەر پارە و کارتی مۆبایل بۆ کەسانی دیكه‌یان ناردووه، هەروەها بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەریش بوونه.
هه‌روه‌ها ئاسایشی هه‌ولێر داوا ده‌كات، هەرکەسێک سکاڵای یاسایی لەسەر ئه‌و دوو كه‌سه هه‌یه، دەتوانێ لەڕێگا دادگاوە سکاڵا تۆمار بکات.