یاریدەدەری بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر کۆچی دوایی کرد
K24-هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەرێم گیانلەدەستدانی یاریدەدەری بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێری راگەیاند.
ئهمڕۆ چوارشەممە 22 ی تشرینی دووەمی 2023، عەمیدی پۆلیس عەبدولقادر محەممەد یاریدەدەری بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لە یەکێك لە نەخۆشخانەکانی تورکیا بە نەخۆشی دڵ کۆچی دوایی کرد.
لیوای مافپهروهر تاریق ئهحمهد ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێم، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی هەواڵی گیانلەدەستدانی یاریدەدەری بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێری له رێگهی راگەیاندنی سەرەخۆشی پشتڕاستکردووهتهوه.
عەقید کاروان خۆشناو هاوڕێی نزیکی عەمید عەبدولقادر بە کوردستان 24 ی راگەیاند: عەمید عەبدولقادر بە نەخۆشی دڵ لە یەکێ لە نەخۆشخانەکانی تورکیا گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی دەگەڕێندرێتەوە کوردستان.