پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندا كۆتاییهات
K24 - هۆڵه‌ندا:
بارزان حه‌سه‌ن په‌یامنێری كوردستان24 له هۆڵه‌ندا رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندا كۆتاییهات و پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌ستیپێكرد.
به گوێره‌ی ئاماره به‌راییه‌كان پارتی ئازادی 35 كورسی به‌ده‌ستهێناوه و له پله‌ی یه‌كه‌مدایه و پارته‌كانی هاوپه‌یمانان 25 كورسییان به‌ده‌ستهێناوه له پله‌ی دووه‌من، پارته‌كه‌ی دیلان یه‌شیلگۆز (پارتی گەل بۆ ئازادی و دیموکراسیی) تاكو ئێستا 24 كورسی به‌ده‌ستهێناوه و له پله‌ی سێیه‌مدایه.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هۆڵەندا وێستگەکانی دەنگدان بە رووی هاووڵاتییانی هۆڵه‌ندا بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمان کرایەوە و پڕۆسەی دەنگدان تا کاتژمێر 11ی شەو بە کاتی هەولێر بەردەوام بوو.
بە گوێرەی ئامارەکان، رێژەی بەشداریکردنی هاووڵاتییان لەسەدا 66 زیاتر بوو، ئەمەش بە بەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2021 نزیکەی لەسەدا 8 کەمیکردووە.
لە سەرانسەری هۆڵەندا نۆ هەزار و 823 بنکەی دەنگدان بەڕووی هاووڵاتیاندا کراوه‌ن، زیاتر لە 13 ملیۆن کەس لەو وڵاتە مافی دەنگدانیان هەبوو، هەزار و 128 کاندید لە 26 پارت و هاوپەیمانی جیاواز پێشبڕکێ بەدەستهێنانی کورسی پەرلەمانیان دەکرد.