كەمال محەممەد نوێترین بەرهەمی بە دوێت بڵاودەكاتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ "كەمال محەممەد"
هونەرمەندی گۆرانیبێژ "كەمال محەممەد"

K24 – هەولێر:

هونەرمەندی گۆرانیبێژ "كەمال محەممەد" و هێما رەسولیان لە رۆژانی داهاتوودا نوێترین دوێت بڵاودەكەنەوە.

هونەرمەند كەمال محەممەد بە كوردستان،24 رایگەیاند" لەچەند رۆژی ئایندەدا نوێترین گۆرانی بەشێوەی دوێت لەگەڵ هونەرمەند هێما رەسولیان بڵاودەكەمەوە".

لەم بارەی ئەو هونەرمەندەی دوێتەكەی لەگەڵ كردووە بۆ کوردستان24 گوتی" ئەو هونەرمەندە ناوی هێما رەسولیانە خەڵكی شاری مەریوانە لە رۆژهەڵاتی كوردستان یەكەمجارە كاری هونەری لەگەڵ دەكات".

هونەرمەند كەمال محەممەد لەگەڕەكی دەرگەزێن لە شاری سلێمانی لەدایك بووە، لە سەرەتای هەشتاكانی سەدەی ڕابردوو دەستی كردووە بە گۆرانی گوتن، چەند ئەلبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپ و كۆنسێرتی هەیە لە ئێستادا لە وڵاتی سووید ژیان بەسەردەبات.