بەهۆی نالەباری رەوشی کەشوهەواوه‌ دوازدەمین هەفتەی فیلمی کوردی بەڕێوەناچێت

K24 – هەولێر:

بەهۆی نالەباری رەوشی کەشوهەوا هەوا سەرجەم چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی هونەری سینەمای هەولێر وەستێندرا و دوانزەمین هەفتەی فیلمی کوردی بەڕێوەناچێت.

لە دووەمین وەرزی پایزەی هونەری سینەمای هەولێر، کە بڕیار بوو، دوانزەمین هەفتەی فیلمی کوردی لە سەنتەری ئاڵا بەڕێوەبچێت و کورتە فیلمێکی کوردی نمایش بکرێت و پاشان سیمینارێک دەربارەی فیلمە کوردییەکان و نەبوونی بودجەی فیلم بەڕێوە بچێت، ئەم هەفتەیە بەهۆی نالەباری رەوشی کەشوهەوا سەرجەم چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی هونەری سینەمای هەولێر وەستێندرا.

شاخەوان مستەفا، بەڕێوەبەری هونەری سینەمای هەولێر بە کوردستان24ـی راگەیاند: "دوا هەفتەی وەرزی پایزەی سینەما ئەم هەفتەیە لەسەر بڕیاری پارێزگا و خراپی کەش و هەوا دواخرا بۆ هەفتەی داهاتوو، ئەمەش پابەندبوونە بە بڕیارەکانی پارێزگا و سەلامەتی هاوڵاتیان، هەفتەی داهاتووش بە فیلمێکی نوێ چالاکییەکەمان بەردەوام دەبێت".