شێرزاد رۆژبەیانی: بارودۆخی ئه‌وروپا یارمه‌تیده‌ر نه‌بوو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی پێویست له‌لایه‌ن دیلان یه‌شیلگۆز
K24 – هەولێر:
کاتژمێر نۆ بەکاتی هۆڵەندا دەرگای دەنگدان بە رووی دەنگدەران داخرا و نزیکەی 66٪ دەنگدەر دەنگیان دا و پارتی پۆپۆلیستەکان تا ئێستا لە پێشەوەی پارتەکانی دیکەوەن.
شێرازاد رۆژبەیانی، چاودێری سیاسی لەبارەی پێشبینی و ئەنجامەکانی هەڵبژاردن تایبه‌ت به کوردستان 24 رایگه‌یاند، پارتی پۆپۆلیست تا ئێستا دەنگی یه‌كه‌می هێناوە و پارتی گەل بۆ ئازادی کە دیلان یه‌شیلگۆز سەرپەرشتی دەکات و به ره‌گه‌ز كورده و خه‌ڵكی شاری ده‌رسیمی باكووری كوردستانه، دەنگی سێیەمی هێناوه و پارتی چەپەکان کە پارتی ژینگەی چەپ و کرێکارەکان هاوپەیمان بوون، دەنگی دووەمیان هێناوه.
ئەو چاودێرە سیاسییە زیاتر گوتی: دیلان بە دڵنیایی دەبێتە ئەندامی پەرلەمان، دوای ئەویش هاوڕێ رەحیمی لە هەمان پارت و وەهاب حەسۆ كه كوردێكی ئێزدییه لەسەر پارتێکی تازەدامەزراو، رەنگە ببێتە ئەندامی پەرلەمان.
لەبارەی هۆکارەکانی نەهێنانی دەنگی پێویست لەلایەن دیلانه‌وه، چاودێرە سیاسییەکە پێی وابوو بارودۆخی ئێستای ئەوروپا و بەتایبەت هۆڵەندا لە گۆڕانکارییەکی گەورەدایە بەتایبەت دوای پەتای کۆرۆنا و شەڕی رووسیا و ئەوروپا و هاتنی ئاوارەیەکی زۆر بۆ هۆڵەندا.
هه‌روه‌ها پێشی وابوو ئەوانە هۆکاری گەورەبوون لەسەر دەنگدەران، خەڵکی هۆڵەندا بێزاربوون لە هاتنی خەڵکێکی زۆر بۆ هۆڵەندا، یەکێ لە بەرنامەکانی پارتی پۆپۆلیستیش ئەوەیە دەرگا بە رووی کۆچبەراندا دابخات.
بارزان حه‌سه‌ن په‌یامنێری كوردستان24 له هۆڵه‌ندا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دیلان له به‌رنامه‌ی دابووه له داهاتوودا ئه‌گه‌ر ببێته سه‌رۆكوه‌زیرانی هۆڵه‌ندا، چوونی په‌نابه‌ران بۆ هۆڵه‌ندا سنووردار بكات، به گوته‌ی هه‌ندێك له په‌رله‌مانتارانیش كه له بنه‌ڕه‌تدا په‌نابه‌ر بوونه، پێیان وابووه ئه‌مه یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی ده‌رچوونی دیلان به پله‌ی یه‌كه‌م.
دیلان یەشیلگۆز، خەڵکی باکووری کوردستانە و ساڵی 1977 لە شاری ئانکەرە لە دایکبووە و بەرەچەڵەک خەڵکی شاری دێرسیمە. دیلان منداڵ دەبێت ساڵی 1984 لەگەڵ خێزانەکەی کۆچبەری هۆڵەندا بوون.
دیلان لە زانکۆی ئەمستەردام بڕوانامەی لە زانستی کۆمەڵایەتی و کولتووری بەدەستهێناوە، هەر لە سەرەتای ژیانی سیاسییەوە پەیوەندی بە پارتی گەل بۆ ئازادی و دیموکراسییەوە کردووە، کەسێکی چالاک بووە لەناو پارتەکەیدا. لەساڵی 2014 تا 2017 لەسەر لیستی پارتەکەی بە ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانیی ئەمستردام هەڵبژێردراوە، راوێژکاری لیژنەی ئاسایش بووە لە ئەنجوومەنی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتی کاروباری جێبەجێکاری شارەوانی ئامستەردام بووە، ئێستاش وەزیری دادی هۆڵەندایە.
بەرەبەیانی رۆژی چوارشه‌ممه لە هۆڵەندا وێستگەکانی دەنگدان بە رووی هاووڵاتییانی هۆڵه‌ندا بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمان کرایەوە و پڕۆسەی دەنگدان تا کاتژمێر 11ی شەو بە کاتی هەولێر بەردەوام بوو.
کارزان حەیدەر