لە هەولێر یەکەمین پێشانگای هاوبەشی مامۆستایانی هونەر کرایەوە

24K – هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی چالاکیی قوتابخانەکانی وەزارەتی پەروەردەی هەولێر و بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی هونەر رایگەیاند، یەکەمین پێشانگای هاوبەش لە گەلەری میدیا بۆ 20 مامۆستای هونەر کردووەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23 تشرینی دووەمی 2023، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چالاکیی قوتابخانەکانی وەزارەتی پەروەردەی هەولێر و بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی هونەر رایگەیاند، یەکەمین پێشانگای هاوبەش بۆ 20 مامۆستای هونەر کردووەتەوە، ئەوەشیخستەڕوو، پێشانگاکە 48 تابلۆ لە خۆ دەگرێت و ماوەی یەک رۆژ بەردەوام دەبێت، زۆربەی تابلۆکانیش گوزارشت لە سروشتی کوردستان و چوار وەرزی ساڵ دەکات، هەروەها بەشێک لە تابلۆکان باس لەگێڕانەوەی شۆڕشەکانی سەڵاحەدینی ئەیوبی دەکەن.

هێرش مەغدید باشا، مامۆستا و شێوەکار کە بەشداربووە لە پێشانگاکە، بە کوردستان24ـی راگەیاند، تابلۆکانی نێو ئەم پێشانگایە تێکەڵ بوونی رەنگە لەگەڵ سروشتە دڵڕفێنەکەی کوردستاندا، بەتایبەت لە وەرزی پایز و زستاندا، کە سروشت جوانتر خۆی دەنوێنێت و گەڵای دارەکان کەرەستەیەکی جوانن بۆ تابلۆکان و روخسارێکی ئەفسونایی نیشان دەدەن، بۆیە "ئێمەش هەوڵمانداوە زیاتر کار لەسەر وەرزەکانی کوردستان بکەین، کە لە دنیادا سەرسامن بەو سروشتەی کوردستان کە هەیە".

.
.