هاوڕێ جەلال بەفەرمی پەیوەندی بە ریزەکانی زێرەڤانییەوە کرد
هەولێر- k24
یانەی زێرەڤانی بەفەرمی هاوڕێ جەلالی گواستەوە ریزەکانی.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24 هاوڕێ جەلالی یاریزانی پێشووی پێشمەرگەی هەولێر بەفەرمی گرێبەستێکی لەگەڵ یانەی زێرەڤانی واژووکرد و ئەو ناوەڕاستکارەی سلێمانی بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان درێسی زێرەڤانی دەپۆشێت.
هاوڕێ جەلال دوای دلێر حاتەم و عامر ئيسماعيل دەبێتە سێیەم گرێبەستی سەمیر بابۆ لە زێرەڤانی، کە پێشتر هاوڕێ یاریی بۆ یانەکانی پێشمەرگەی سلێمانی، نەورزۆ و سیروانی نوێ کردووە و وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەی پێشمەرگەی هەولێر پلەی دووەمی لە خولی نایابی کوردستان بەدەستهێنا و لەگەڵ هەڵبژاردەی کوردستانیش بەشداریی جامی کۆنیفای 2016 کرد.