ریال سوسیداد، گۆڵپارێزه‌كه‌ی مانچێسته‌ر سیتی كڕی
یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی، به‌فه‌رمی له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر، فرۆشتنی گۆڵپارێزی ئه‌رجه‌نتینی یانه‌كه‌ی به یانه‌ی ریال سوسیداد راگه‌یاند.
جێرمینۆ روولی ته‌مه‌ن 24 ساڵ، وه‌رزی رابردوو به‌شێوه‌ی خواستن یاریی بۆ یانه‌ی ریال سوسیداد كرد، به‌ڵام به گرێبه‌ستێكی شه‌ش ساڵه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی له سوسیداد ده‌مێنێته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی ماركا، جێرمینۆ، له‌سه‌ر خواستی خۆی ئه‌م بڕیاره‌ی داوه و بۆ وه‌رزی 2016 ـ 2017 گۆڵپارێزی سه‌ره‌كی ریال سوسیداد ده‌بێت.
جێرمینۆ، له ئه‌كادیمیای یانه‌ی ئیستودیانسی ئارجێنتینا پێگه‌یشتووه، له هاوینی 2014 له ده‌رگه‌ی مانچێسته‌ر سیتییه‌وه له خوله‌كانی ئه‌وروویای دا، به‌ڵام مانچێسته‌ر سیتی هه‌ر زوو به‌شێوه‌ی خواستن به ریال سوسیدادی فرۆشت.