چواردەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی هامبۆرگ بۆ فیلمی کوردی دەستی بە چالاکییەکانی کرد

K24 – هەولێر:

چواردەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی هامبۆرگ، بە میوزیک و سترانی کوردی و ئامادەبوونی رەوەندی کوردی لە ئەوروپا بە درووشمی "وڵاتێکی نوێ" و بە بەشداری هونەرمەندانی چوار پارچەی کوردستان دەستی بە چالاکییەکانی کرد.

رەوەند جەواد، سەرپەرشتیاری بەشی راگەیاندنی فێستیڤاڵەکە بە کوردستان24ـی راگەیاند: دەستپێکی فێستیڤاڵەکەمان بە چەند پارچە میوزێکێک و گۆرانیەکی رۆژئاوایی لە لایەن جەمیلە و هاوڕێکانی دەستی پێکرد، پاشان دەستکرا بە نمایشی فیلمە بەشداربووەکانی فێستیڤاڵەکە و یەکەم بەرهەمی سینەمایش، کە نمایشکرا فیلمی "گاڤا شتیل مەزن دەبن" بوو، لە دەرهێنانی "رزگار ئازاد کایا" بوو، دوای نیشاندانی ئەو بەرهەمە سینەماییە درێژە، کورتە فیلمی "داتاش" نمایشکرا، بڕیاریشە لە رۆژانی داهاتوودا چالاکییە هونەرییەکان بەردەوام بن.

گوتیشی: لە کۆی 125 فیلمی نێردراو بۆ فێستیڤاڵەکە، 19 فیلم هەڵبژێردراون و بەپێی پڕۆگرامی فێستیڤاڵەکە 6 فیلمی دیکۆمێنتاری و 4 فیلمی درێژ و 9 کورته فیلم و زنجیرەیەک سیمینار و وۆرکشۆپ و پانێلی تایبەت بۆ نووسەر و رەخنەگران بەڕێوەدەچێت.

ل
ل