تەرمی عەمید عەبدولقادر محەممەد گەیشتە هەولێر

kurdistan24.net

K24 – هەولێر:

عەمیدی پۆلیس عەبدولقادر محەممەد، یاریدەدەری بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لە یەکێك لە نەخۆشخانەکانی تورکیا بە نەخۆشی دڵ کۆچی دوایی کرد و ئەمڕۆ تەرمەکەی گەیشتەوە شاری هەولێر.

عەمیدی پۆلیس عەبدولقادر محەممەد، یاریدەدەری بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، لە چەند هەفتەی رابردوودا بەمەبەستی چارەسەریی بۆ نەخۆشییەکەی سەردانی وڵاتی تورکیای کردبوو، دوێنێ لە کاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری دڵ کۆچی دوایی کرد و ئەمەرۆش تەرمەکەی گەیشتەوە شاری هەولێر، رۆژی شەممە یەکەم رۆژی پرسەکەی دەبێت لە مزگەوتی جەلیل خەیات.